چلەی منداڵ: بەپێی نەریتی کوردەوار، منداڵی ساوا تا چلەی دەچێت، پێویستە لە ماڵ نەبرێتە دەرەوە، بەتایبەتیی لە شەواندا، چونکە بۆی هەیە شەوە زەفەری پێبەرێ و دەستی لێبوەشێنێ، منداڵێ ساوا لە چلەم شەویدا دەڵێن: چلەی چووە، واتە: لەخەم ڕەخسیوە، کاتی بردنە دەریش دەبێت پارچە نانێک بخرێتە سەرسنگی چونکە نان ڕسقە.[1]