چلەی ماتەمینی: لە کوردەواردا بەتایبەت لە ناوچەی پشدەر، هەر کەسێک گیان بسپێرێ، دەڵێن: حەیاتی ڕەشی داوە، واتە: مردووە، لە یەکەم ڕۆژی خستنە گۆڕەوە تا چل شەو دەبژێرن، بە چلەم شەوی مردووکە دەوترێت: چلەی چووە، ئەو ڕۆژە سەرلەنوێ خاوەن مردووەکە جارێکی تر ماتەم ڕادەگەیەنێتەوە.[1]