ساوار کوتان
قۆرتێکیان بە گوێرەی جێگەی چوار کوتکان لێ دەدا لە کوڕە جاحێڵی ئاواییان دەگێڕایەوە، ئێوارە دوای نوێژی شێوان چوار دەورەی قۆرتەکەیان ڕێژیان دەکرد، کوڕ و کاڵ ڕێچکەیان دەبەستا بە تەخمینی قۆرتەکە، کە نزیکەی سێ چوار تەنەکە ساواری دەگرت، بۆ ئەوەی لە ژێر تەوژمی کوتکدا وورد نەبێت، تفرەکەی جوان هەڵبدات، ساوارەکەیان تەڕ دەکرد، لێ مشت دەکرد، چوار کەس دەستیان دەدایە کوتک دوو بەرامبەر یەکتر.
سەرۆکەکە لەگەڵ بەرامبەرەکەی به جووته کوتکەکانيان بەرز دەکردەوە و به یەک کەڕەت به ساوارەکەيان دادەدا دووەکەی تریش هەروا، ئیتر دووکوتک لە ناو قۆرتەکە بوون دووانیش لە حەوا، هەر جارێ بە ئەندازی سەری کوتکەکان زەلامەکان پێی خۆیان دەگواستەوە و بازنەیی دەسوڕان، سەرۆکەکە دەستی بە گۆرانی گوتن دەکرد و دووانەکەی تر دەیان گێڕاوە.
گەنمی ساوارەکە دەکەنە ناو چاڵ (قۆرت) ێکی تايبەتی. هەر جارە چوار گەنج هەر یەکەيان کوتکێکی دار به دەس دەگرن و ووردەوورده بازنەيی به دەوری چاڵەکەدا دەسوڕێن و لەسەر ئاوازێکی تايبەتی یەکێکیان ئەم هەڵبەستانە دەڵێ و ئەوانيتر دەیگێرنەوە و کوتکە کانيان بەناو چاڵەکەدا دەدەن ئاوازی هەلبەستەکە و کوتک لێدانەکە وەکو (گۆرانی) و (مۆسيقا) لەگەڵ يەک خۆش دێن.
حاللاو
حاللاو حاللاو... يا ئەللاهو يا نەبی
قە ومی جوان کۆرە بی... کیژیان جوانه لۆمه بی
ئه و ساواره هەر بڕوشه... ئاگات لێ بی کابان تووشه
ئەو ساوارە له حەمبارە... گە نمی پارە لۆ ئە و سارە
ئاگات لێ بی کابان هارە
ده لێده بکوته.... بیکه کا بیده با
کیژ لێنێ کوڕ بخوا
دەلێدەوه سەر له نوو
لە ساران کەت بەفری نوو
کيژ مامزە کوڕ له دوو
دەن له ناوێ دەرێنن چاوی
لە بۆ خاتری زی به دراوی
دەن له ڕۆحی دەرێنن پۆخی
لە بۆ خاتری مەمک خۆخی [1]