بۆ بەڕێزان، کۆمیتەی ئامادەکردنی #کۆنگرەی نەتەوەیی#، پێشکەش
ڕێز و سڵاوی زۆرتان ئاڕاستە دەکەم
بەر لە هەر شتێ دەمەوێ گەلێ سوپاستان بکەم بۆ ناردنی ئەو (بانگەوز)ە و بانگهێشتبوونم بۆ بەشداربوون لە کۆنگرەی نەتەوەییدا، بەڕاستی زۆر پێی شادمان بوو، هەروەها لێرەدا بە پێویستی دەزانم پیرۆزبای و ئافەرینی زۆرتان لێ بکەم لە دەسپێشخەریتاندا بۆ ئەنجامدانی کار و فەرمانێکی وا پێویست و گرنگ، من بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی لە بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی ئاوا دەکەم کە ببێتە هۆی گردبوونەوە و یەکێتی تێکۆشانی هەموو کوردێکی تێکۆشەر و دڵسۆز لە هەندەران.
بێگومان بە ڕەچاوکردنی هاوبیرێتی و هاوئامانجی گشت ئەو کەس و کۆڕ و کۆمەڵانەی کە دەگونجێ پێکەوە کار بکەن. [1]
#بەختیار شەمەیی#
30-06-1991