پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ڕەحیم ئیبراهیمی
13-06-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
هەژیر مەحمود پوور
13-06-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
دۆزی ناسیۆنالی کورد، ئۆتۆنۆمی یا کوردستانێکی سەربەخۆ یا بڕیاری چارەنووس لە ئازادیدا و بۆ ئازادی
12-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
وێنەی ئەو خاتوونەی یەکەم پێناسەی وەرگرتووە کە دراوە بە کۆمەڵانی خەڵکی ئێراق
11-06-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
جەعفەر گەردی
11-06-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
محەمەد عەلی شێرۆ
11-06-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
یونس نەبیزادە
11-06-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
مەحمود ئەفەنی
11-06-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
فەرهاد بەیگی گەڕووسی
11-06-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێ و گۆرانی فۆلکلۆری کوردی لە ڤیستیڤاڵی موزیکی نەتەوەیی ئێران، لە ساڵی 1975
11-06-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 518,416
وێنە 105,311
پەرتووک PDF 19,451
فایلی پەیوەندیدار 97,494
ڤیدیۆ 1,395
ژیاننامە
عەبدولخالق قوتب
ژیاننامە
شێخ موختار عەلایی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
09-06-1985
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
میلاد مەجید ئیسماعیل
ئەرکی خوێندکاری کورد لە دەرەوەی وڵات/ وتووێژ لەگەڵ سیاوەش محەممەدی
بەرهەمەکانتان بە ڕێنووسێکی پوخت بۆ کوردیپێدیا بنێرن. ئێمە بۆتان ئەرشیڤ دەکەین و بۆ هەتاهەتا لە فەوتان دەیپارێزین!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سیاوەش محەممەدی

سیاوەش محەممەدی
وتووێژ: بێهزاد قادری

خوێندن لە زۆربەی وڵاتانی ڕۆژاوایی و پەروەردەبوون لە سیستمێکی دێمۆکراتیک، ئەو مەجالە بە کوردەکان دەدات کە لانیکەم لەسەر ئەو بابەتانەی کە لە نێوخۆی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان تابۆن، کار بکەن، ئەمەش تەنها زانستە مرۆییەکان ناگرێتەوە، بەڵکوو بە گشتی زۆربەی بوارەکانی خوێندن دەگرێتەوە.

لەم وتووێژەدا لەگەڵ کاک سیاوەش محەممەدی، خوێندکاری ماستەری ئەنستیتۆی ڕۆژهەڵات و ئاسیاناسی (بەشی ئابووری و کۆمەڵگە) لە زانکۆی بۆنی ئاڵمان، دەپەرژێینە سەر بابەتی ئەرکی خوێندکاری کورد لە دەرەوەی وڵات:

- خوێندکارانی کورد لە دەرەوەی وڵات (وڵاتانی ڕۆژاوایی) چ دەرفەتگەلێکیان لەبەر دەستە تاکوو بتوانن خزمەتی نەتەوەی خۆیان بکەن (چ لە زانکۆ و چ لە کۆمەڵگەی ڕۆژاواییدا)؟

بە گشتی دەتوانم ئەوە بڵێم کە لێرە دەرفەت بۆ خزمەتی نەتەوەکەیان و خاک و وڵاتی خۆیان زۆرە. خوێندن لێرە و پەروەردەبوون لە سیستمێکی دێمۆکراتیک، ئەو مەجالە بە مرۆڤ دەدات کە لانیکەم لەسەر ئەو بابەتانەی کە لە نێوخۆی ئێران تابۆن، کار بکەی، ئەمەش تەنها زانستە مرۆییەکان ناگرێتەوە، بەڵکوو بە گشتی زۆربەی بوارەکانی خوێندن دەگرێتەوە. بۆ نموونە لە ئێران زۆر زەحمەتە کە کەسێکی کورد بتوانێت لە بواری زانستی سەربازی بخوێنێت و بچێتە ئاستێکی باڵا، بەڵام ئەو دەرفەتە لانیکەم لە بەشێکی زۆری وڵاتانی ڕۆژاوایی ڕەخساوە. لە ئێران زۆر زەحمەتە کە خوێندکارێکی کورد بتوانێت لەسەر فڕۆکە و دڕۆن و... بخوێنێت لە حاڵێکدا کە لە دەرەوە و لە وڵاتانی ڕۆژاوایی ئەو بەربەستانە زۆر کەمن. لە بواری زانستە مرۆییەکانیش کە دەستی خوێندکاران لێرە زۆر ئاوەڵایە، ئەوان دەتوانن زۆر بە ئازادانە لەسەر پرسی کورد و کۆمەڵگە و مێژوو و سیاسەت و... بخوێنن و ئەو زانستە و ئەو ئەزموونە بگوازنەوە بۆ نێو چینی ئاکادمیای کوردستان، یان دروستکردنی تۆڕێکی پەیوەندی لەنێوان ئاکادمیای ڕۆژاوا و ئاکادمیای نێوخۆ.
دیارە لە هەموو ئەو بوارانەی کە ئاماژەم پێدان، نەتەوەکانی تر کە خاوەنی دەوڵەتی خۆیانن، دەمێک ساڵە سەرقاڵی ئەوەن، وەک ئەوەی کە چینییەکان دەیکەن، واتە لە ڕۆژاوا دەخوێنن و ئەو زانستە دەگوازنەوە بۆ وڵاتی خۆیان. کاتی خۆی یەکیەتیی سۆڤییەتیش هەمان سیاسەتی هەبوو، بە ناردنی خوێندکار بۆ دەرەوە تێدەکۆشا ئەو زانستە بگوازێتەوە بۆ نێوخۆ و خۆماڵی بکات.
ناردنی خوێندکار بۆ دەرەوە لە ئێرانیش مێژوویەکی دوورودرێژی هەیە. هەرچەند ناتوانین ڕێکەوتێکی دیاریکراو بڵێین، بەڵام لە سەردەمی قاجارەکانەوە یەکەمجار بە ناردنی فەرماندەرانی سوپا بە تایبەت بۆ فەرانسە و خوێندن لە ئاکادمیە سەربازییەکانی فەرانسە دەگەڕانەوە ئێران و لە سوپای قاجارەکان، گەلان و نەتەوە بندەستەکانی ئەو جوغرافیایەیان سەرکوت دەکرد.
ناردنی خوێندکار بۆ دەرەوە، تایبەت لە بواری سەربازیدا قەتیس نەکراوەتەوە، ئەو ڕەوتە هەموو بوارەکانی خوێندنی گرتووەتەوە، تەنانەت لە بواری زانستە مرۆییەکانیش دەسەڵاتە ناوەندییەکان و تەنانەت دەسەڵاتە ناوچەییەکان کەسانی خۆیان دەناردە دەرەوە. هەر کۆمەڵێک لەو خوێندکارانەی نەتەوەی باڵادەست کە کاتی خۆی لە سەردەمی قاجارەکان نێردرابوونە ئاڵمان، کۆمیتەیەک بە ناوی کۆمیتەی برلینیان ساز کرد و بە هاوکاریی کۆمەڵێک ڕۆژهەڵاتناس و ئلیتی نەتەوەپەرستی ئاڵمانی (لە چوارچێوەی پەرەدان بە تیۆریی ڕەگەزی ئاریایی) ناسیۆناڵیزمی ئێرانییان لە برلین تیۆریزە کرد و یارمەتیدەری هاتنە سەر کار و پراکتیزەکردنی تیۆرییەکانیان لە سەردەمی ڕەزا پەهلەویدا بوون.
ئەم ڕەوتە لە سەردەمی پەهلەوییەکان و ڕێژیمی خومەینیش بە شێوەی سیستماتیک درێژەی کێشا و ئێستاکە دەبینین بەشێکی زۆری فەرماندەرانی نیزامی و کەسایەتییە ئێرانییەکان لە دەرەوەی وڵات خوێندوویانە و بەشی زۆری زانستە ڕۆژاواییەکانیان گواستووەتەوە بۆ نێوخۆی ئێران. ئەوانەش کە لە بواری زانستە مرۆییەکان خوێندوویانە و نەگەڕاونەتەوە ئێران، بەشی هەرەزۆریان زانستەکەیان خستووەتە خزمەت باڵادەست مانەوەی نەتەوەکەی خۆیان و لە هەمان چوارچێوەی گوتاری نەتەوەیی خۆیان دەجووڵێنەوە.
دیارە بەداخەوە دۆخی کورد لەو بوارەدا لەگەڵ ئەو نەتەوانەی کە دەوڵەتیان بووە بەراورد ناکرێت، هەرچەند نموونەی مێژوویی لەو کوردانەی کە بە هەر هۆکارێک توانیویانە بێن لە دەرەوە بخوێنن و دواتر بە جۆرێک زانستەکەیان بخەنە خزمەتی نەتەوە و بزووتنەوەی کوردستان، یەکجار زۆرن، لێرەدا دەتوانین لە ئەفسەرانی نێو شۆڕش، کەسانێک وەک سەرگۆرد عەباسی، عەلیارەکان، خەلیل خەلەبان و فەرماندە چەکۆ یان شەهید د. قاسملوو و شەرەفکەندی و دەیانی تر ناو ببەین.

- پەیوەندیی خویندکارانی کوردی دەرەوەی وڵات لەگەڵ خوێندکارانی وڵاتانی تر چۆنە؟ چۆن دەتوانن لە ڕێگای خوێندکارانی وڵاتانی ترەوە خزمەی کورد و کوردستان بکەن؟

وەکو باسم کرد ڕستەکەی ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە مرۆڤ لە چ بەشێکدا دەخوێنێت. بۆ نموونە ئەگەر ئەتۆ لە بەشی ئەلکترۆتکنیکدا بخوێنیت پانتایی چالاکییەکانت جیاوازە لەگەڵ کەسێک کە زانستە ڕامیارییەکان دەخوێنێت. زۆر ئاساییە کە پاش خوێندن و کۆتاییهێنانی خوێندنەکەت، هێندێک لە هاوکلاسییەکانت بۆ نموونە ببنە بەرپرسی کۆمپانییەکی گەورەی وزەی خاوێن، ئەوکات دەکرێت لە ڕێگەی تۆوە هانیان بدەیت کە لە کوردستان سەرمایەگوزاری بکەن. یان هاوکلاسێکت دەبێت بە کارمەندێکی وەزارەتی دەرەوە، دەکرێت لەو پەیوەندییە تاکەکەسییانە کەڵک وەربگریت. جگە لەوەش زۆرجار خوێندکارانی بەشی زانستە مرۆییەکان هێندێک دەستیان ئاوەڵاترە، دەتوانن لەو بوارەی کە دەخوێنن، وتار و لێکۆڵینەوە لەسەر کورد و کوردستان بکەن، بەو شێوە هەم کوردستان بە مامۆستاکانیان و هاوکلاسەکانیان دەناسێنن و هەمیش لەو بوارەدا و لە بواری زانستی خزمەتێکیان بە دۆزی کورد کردووە.

- پەیوەندیی خوێندکارانی کورد لە دەرەوە لەگەڵ خەڵکی نێوخۆی کوردستان چۆنە؟ ئایا لەنێوان خەڵک و خوێندکارانی دەرەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پەیوەندییەکی باش و گونجاو بوونی هەیە؟

ئەمن پێم وایە کە زۆربەی ئەو پەیوەندییانە، پەیوەندیی تاکەکەسی و خزمایەتین، واتە ئێمە تا ئێستاکەش بە شێوەی سیستماتیک نەمانتوانیوە پلاتفۆرمێکمان هەبێت کە ببێتە هۆی دروستکردنی پردێکی پەیوەندی لەنێوان ئەو دوو توێژە. هێندێک کاری ورد و ناتەواو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کراوە. ئەوەش پێم وایە زۆر کەمە و وڵامدەر نییە. ئێمە پێویستمان بە ناوەندێک یان ڕێکخراوێکی فەرمی و گەورە هەیە، کە بتوانێت ئەو ئەرکە بە شێوەی سیستماتیک و ڕێکوپێک بەڕێوە ببات.
- ئەم پرسیارەم چەندین بەشە: پەیوەندیی خوێندکارانی کورد لە دەرەوەی وڵات پێکەوە چۆنە؟ ئایا پلان و بەرنامەیەکیان بۆ داهاتووی کوردستان هەیە؟ پەیوەندیی نێوان خوێندکارانی کوردی دەرەوەی وڵات لەگەڵ خوێندکاران نێو شۆڕش (خوێندکارانی پێشمەرگە لە حیزبی دێموکراتدا) چۆنە؟ لە چ بوارگەلێکەوە دەتوانن پێکەوە هاوکارییان هەبێت؟ بۆچی تا ئێستا نەتوانراوە پەیوەندییەکی باش بۆ کاری هاوبەش و کاریگەر لەنێوان خوێندکارانی کورد لە نێوخۆی وڵات و دەرەوەی وڵات دروست بکرێت؟

لەو بوارەدا ئەمن زانیاریم لەسەر وڵاتانی تر نییە. ئەوەی لە ئاڵمان دەیبینم، بەداخەوە زۆر زۆر لاوازە، بەتایبەتتر لەنێوان خوێندکارانی کوردی ڕۆژهەڵات.

کوردەکانی باکووری کوردستان کە ڕێژەیان لە ئاڵمان یەکجار زۆرە، هێندێک ڕێکخراو وەک یەکیەتیی خوێندکارانی کوردستانیان هەیە، کە ئەو ڕێکخراوەیە وەک دەستەخوشکی پەکەکە ناسراوە و بەو بۆنەوە، لە زۆر هەرێمی ئاڵمان یان قەدەغە کراوە یان چالاکییەکانیان بەرتەسک کراونەتەوە.
پاش ساڵی 2015 و هاتنی شەپۆلێک لە پەنابەرانی ڕۆژاوای کوردستان بۆ دەرەوە، ئێستاکە کۆمەڵەک ڕێکخراوی خوێندکاری، خوێندکارانی کوردی ڕۆژاوا دامەزراوە کە لێرە و لەوێ چالاکییان هەیە، ئەوانیش لە دەستپێکی کارەکەدان و هێشتا بیچمیان نەگرتووە.
بە نسیبەت خوێندکارانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەداخەوە تا ئێستاکە لانیکەم لە ئاڵمان ئەمن ڕێکخراو، یان پالتفۆرمێکی جددیم نەبینیوە.
پەیوەندیی خوێندکارانی کورد لەگەڵ خوێندکارانی نێو شۆڕش، تەنها شتیک کە ئێستا هەیە، کۆمیتەیەکی یەکیەتیی خوێندکارانە کە لە سەرەتاکانی دەستپێکی کاری خۆیدایە. ئەمن نازانم کە بە گشتی چەند خوێندکاری کورد لەو کۆمیتەیەدا ئەندامن و چەندەیان ئێستاکە لە زانکۆکانی ئاڵمان خوێندکارن، وەک خۆم پێم وایە ئەگەر ڕێژەیەکی باش لە خوێندکارت هەبێت دەکرێت کاری باش بکرێت. بۆ نموونە لەنێو منداڵانی ئەو بنەماڵانەی کە ساڵانێکە لێرە دەژین و منداڵەکانیان لێرە چوونەتە قۆتابخانە، بەشێکی زۆری ئەو منداڵانە، کوردی نازانن، یان لانیکەم نووسین و خوێندنەوەی کوردی نازانن و ئەلفوبێی کوردییان نەخوێندووە، دەکرێت یەکیەتیی خوێندکاران، یان خوێندکارانی نێو شۆڕش کۆمەڵێک دەورەی فێرکاریی زمانی کوردی بۆ ئەو خوێندکارانە دابنێن، فێری کوردی نووسین و خوێندەوەیان بکەن. ئەزموونی تورکەکان لەو بوارەدا زۆر ئەزموونێکی سەرکەوتوو بووە، باڵوێزخانە و وەزارەتی دەرەوەی تورکیە بودجەیەکی تایبەتی بۆ دامەزراندن و بەڕێوەبەری خولی فێرکاریی زمانی تورکی داناوە. کوردەکانی باکووریش هێندێک چوونەتە پێشەوە، ئەو خوێندکارانە فێری کوردی نووسین و خوێندن دەکەن و دواتر ئەو کەسانە لە بواری ڕاگەیاندن و پەیوەندی بۆ پارت و ڕێکخراوەکانی باکووری کوردستان زۆر بەکەڵک دێن. بریا کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکرات یان کۆمیتەی یەکیەتیی خوێندکاران و لاوانیش ئەو کارانەیان کردبا. لە وەرزی هاوین کۆمەڵێک دەورەی فێرکاریی زمانی کوردییان دانابا. کۆمیتەی گشتیی حیزب لە ئاڵمان هەم پارەی هەیە و هەمیش دەتوانێت لە حکوومەتی ئاڵمان بۆ کارێکی لەو شێوە هەزاران یۆرۆ بودجە وەربگرێت، کە بەداخەوە جگە لە هێندێک کۆمیتە لە وڵاتانی ئیسکاندیناڤی، شتێکی ئەوتۆ لەو بوارەدا نەکراوە.

وەبیری ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەیەکی ئاڵمانی کەوتمەوە کە ئاماژەی بەوە کردبوو کە ڕێکخراوە مەدەنییەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران لە ئاڵمان ساڵانە نزیکەی 350 هەزار یۆرۆ بودجە لە حکوومەتی ئاڵمان وەردەگرن تا خەڵکی خۆیان پەروەردە بکەن!

دیارە ئەوەی کە بۆ شتێکی وا تا ئێستا بیچمی نەگرتووە، هۆکار زۆرن، یەکیان ئەوەیە کە ئاڵمان وڵاتێکی پان و بەرینە و نزیکەی هەشتا و پێنج ملیۆن کەس دانیشتووی هەیە و سەدان زانکۆی لێیە و زۆر زۆر زەحمەتە بکرێت لە هەموو ئەو زانکۆیانە، خوێندکاری کوردی ڕۆژهەڵاتی بدۆزیتەوە کە ئامادەی کارکردن بێت، بەڵام دەبێ ئەوەشمان بە تایبەت پاش پاندمی کۆرۆنا لەبەرچاو بێت، کە هێندێک پلاتفۆرمی وەک زووم و ئینترنت ئەو کیشانەیان تا ئاستێکی زۆر لا بردووە و هیوادارم لێرەبەدوا کاری زیاتری لەسەر بکرێت.
کێشەییەکی تر کە دەبێ لەبەرچاومان بێت ئەوەیە کە بەداخەوە بەشێک لەو خوێندکارانەی کە ڕاستەوخۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بۆ خوێندن هاتوونەتە ئێرە، دەیانهەوێت بەبێ کیشە هاتوچۆی بنەماڵەکانیان بکەن و خۆیان لە هەر ڕەوتێکی سیاسی و پلاتفۆرمێکی لەو چەشنە بە دوور دەگرن. بەڵام هۆکاری کۆتایی و سەرەکی لای من ئەوەیە کە بەڕاستی ڕێژەی خوێندکارانی کوردی ڕۆژهەڵاتی لە ئاڵمان بە نیسبەت بەشەکانی تری کوردستان و نەتەوەکانی تری ناوچەکە یەکجار زۆر کەمن.

- خوێندکارانی کورد لە نێوخۆی وڵات و دەرەوەی وڵات چۆن دەتوانن پێکەوە لە پێوەندیدا بن و چۆن دەتوانن بە یارمەتیی یەکتر خزمەتی نەتەوەکەیان بکەن؟

وەک پیشتریش باسم کرد، ئەمە تەنها لە قاڵبی ڕێکخراودا دەتوانێت ڕێکخراو بکرێت، دەنا هەر وەکوو تا ئیستا کە بینیومانە هەموو چالاکییەکان و پەیوەندییەکان بنەماڵەیی و تاکەکەسین. دەبێ ڕێکخراوێکمان هەبێت کە لەو بوارەدا کار بکات، ماڵپەڕی تایبەتی هەبێت، لانیکەم بە چەند زمانێک، لە تۆڕە کۆمەڵاییەتیەکان ئەکاونتی تایبەتی خۆی هەبێت و ڕێگەی پەیوەندی بە بەڕێوەبەران و ئەندامانی ئاسان بێت. دەبێ کۆمەڵێک خوێندکارمان هەبێت کە ئامادەی کار بن، بەرپرسیاریەتی بە ئەستۆ بگرن و کات دابنێن. ئەو کارانە پێویستییان بە بودجە و پارە هەیە، دەبێ ڕێکخراوێک، یان حیزبێکی نیشتمانی پشتی ئەو پرۆژەیە بگرێت، پارەی بۆ دابین بکات و پێرسۆنێلی پێویستی بۆ دابین بکات. ئەگەر ئەمانە نەبن، وەک باسم کرد پەیوەندییەکان هەر وەک جاران دەبن، تەنها لە چوارچێوەی ناسیاوەکان و هاوڕێیانی تاکەکەسەکان قەتیس دەمێننەوە.[1]
ئەم بابەتە 223 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | kurdistanmedia.com
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
پۆلێنی ناوەڕۆک: پەروەردە
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: ئەڵمانیا
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 21-08-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 21-08-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 21-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 223 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.168 KB 21-08-2022 هەژار کامەلاهـ.ک.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
تێکستە فەلسەفی یەکەی میلیسوس سامۆسی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
پێداچوونەوە
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
دۆزی ناسیۆنالی کورد، ئۆتۆنۆمی یا کوردستانێکی سەربەخۆ یا بڕیاری چارەنووس لە ئازادیدا و بۆ ئازادی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
تیری رۆژگار
وێنە و پێناس
شەهید دڵشاد مەریوانی لە ساڵی 1965
کورتەباس
ئەو جۆرەی بتەوێ
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
ئاوازی سەرکەوتن لە چیرۆکی (شەن)دا
ژیاننامە
هەژیر مەحمود پوور
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
وێنە و پێناس
تەڵاخان خێزانی شێخ لەتیفی حەفید، ساڵی 1967
پەرتووکخانە
چەتری بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان
کورتەباس
فاتمە محی الدین پەری ی پێشرەوو سەربازی نەناسراو
وێنە و پێناس
تۆفیق تەیارە و تۆفیقی دەڵاڵ ساڵی 1955 لە سلێمانی
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
ژیاننامە
ڕەحیم ئیبراهیمی
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
ژیاننامە
یونس نەبیزادە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کەشکۆڵی ئاغا؛ بەرگی 07
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
محەمەد عەلی شێرۆ
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
ئامەی جۆڵا لە ساڵی 1964
پەرتووکخانە
خەونەکانی مەتڕان
ژیاننامە
جەعفەر گەردی
وێنە و پێناس
تۆفیق ئەفەندی لە ساڵی 1956

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
عەبدولخالق قوتب
07-11-2008
هاوڕێ باخەوان
عەبدولخالق قوتب
ژیاننامە
شێخ موختار عەلایی
15-06-2010
هاوڕێ باخەوان
شێخ موختار عەلایی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
09-06-1985
18-03-2021
هاوڕێ باخەوان
09-06-1985
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
میلاد مەجید ئیسماعیل
08-06-2024
ئەمیر سیراجەدین
میلاد مەجید ئیسماعیل
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ڕەحیم ئیبراهیمی
13-06-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
هەژیر مەحمود پوور
13-06-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
دۆزی ناسیۆنالی کورد، ئۆتۆنۆمی یا کوردستانێکی سەربەخۆ یا بڕیاری چارەنووس لە ئازادیدا و بۆ ئازادی
12-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
وێنەی ئەو خاتوونەی یەکەم پێناسەی وەرگرتووە کە دراوە بە کۆمەڵانی خەڵکی ئێراق
11-06-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
جەعفەر گەردی
11-06-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
محەمەد عەلی شێرۆ
11-06-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
یونس نەبیزادە
11-06-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
مەحمود ئەفەنی
11-06-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
فەرهاد بەیگی گەڕووسی
11-06-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێ و گۆرانی فۆلکلۆری کوردی لە ڤیستیڤاڵی موزیکی نەتەوەیی ئێران، لە ساڵی 1975
11-06-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 518,416
وێنە 105,311
پەرتووک PDF 19,451
فایلی پەیوەندیدار 97,494
ڤیدیۆ 1,395
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
تێکستە فەلسەفی یەکەی میلیسوس سامۆسی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
پێداچوونەوە
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
دۆزی ناسیۆنالی کورد، ئۆتۆنۆمی یا کوردستانێکی سەربەخۆ یا بڕیاری چارەنووس لە ئازادیدا و بۆ ئازادی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
تیری رۆژگار
وێنە و پێناس
شەهید دڵشاد مەریوانی لە ساڵی 1965
کورتەباس
ئەو جۆرەی بتەوێ
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
ئاوازی سەرکەوتن لە چیرۆکی (شەن)دا
ژیاننامە
هەژیر مەحمود پوور
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
وێنە و پێناس
تەڵاخان خێزانی شێخ لەتیفی حەفید، ساڵی 1967
پەرتووکخانە
چەتری بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان
کورتەباس
فاتمە محی الدین پەری ی پێشرەوو سەربازی نەناسراو
وێنە و پێناس
تۆفیق تەیارە و تۆفیقی دەڵاڵ ساڵی 1955 لە سلێمانی
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
ژیاننامە
ڕەحیم ئیبراهیمی
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
ژیاننامە
یونس نەبیزادە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کەشکۆڵی ئاغا؛ بەرگی 07
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
محەمەد عەلی شێرۆ
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
ئامەی جۆڵا لە ساڵی 1964
پەرتووکخانە
خەونەکانی مەتڕان
ژیاننامە
جەعفەر گەردی
وێنە و پێناس
تۆفیق ئەفەندی لە ساڵی 1956
فۆڵدەرەکان
کورتەباس - پۆلێنی ناوەڕۆک - پرۆگرام کورتەباس - پۆلێنی ناوەڕۆک - پزیشکی - تەندروستی کورتەباس - جۆری دۆکومێنت - زمانی یەکەم کورتەباس - جۆری وەشان - دیجیتاڵ کورتەباس - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست کورتەباس - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان وشە و دەستەواژە - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست وشە و دەستەواژە - وشە - سادە, داڕێژراو و لێکدراو وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان ئامار و ڕاپرسی - جۆری ئامار و ڕاپرسی - ژینگە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.844 چرکە!