پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
بالیسان؛ تۆماری مێژووی بیست ساڵەی بوون بە ناحیە 1998-2018
04-07-2024
کشمیر کەریم
کارە هونەرییەکان
گریان لە دووری باوک
04-07-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
ئێدوارد باودن
04-07-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
گەڕانەوە بۆ سەروەری؛ ڕەخنەی ئیدیۆلۆژیی بندەست
03-07-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
فەلسەفەی دۆستۆیڤسکی
02-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
خواوەند و خوابانوانی ئەفسانەی یۆنانی
02-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
خەلیل جەنگی
01-07-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
گوتار لەنێو گوتار
01-07-2024
هەژار کامەلا
وێنە و پێناس
چەند جەردەوانێکی کورد بە جلوبەرگی کوردی و گەریلاوە، بەهاری ساڵی 2024
30-06-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
کامەران عەبدولکەریم
29-06-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 520,614
وێنە 105,296
پەرتووک PDF 19,573
فایلی پەیوەندیدار 98,269
ڤیدیۆ 1,414
ژیاننامە
مەولەوی
ژیاننامە
عادیلە خانم
ژیاننامە
حیلمی عەلی شەریف
شەهیدان
دڵشاد مەریوانی
ژیاننامە
سەعید سدقی کابان - سەعید کابان
شوعەیب دانش پەژوو: لە ڕوانگەی دەسەڵاتی داگیرکەرەوە، فۆرمی جووڵە و خەباتی مەدەنیی کورد هیچ جیاوازییەکی پێکەوە نییە
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت هەر ڕۆژێکی ڕۆژژمێرەکەمان چیی تیادا ڕوویداوە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

شوعەیب دانش پەژوو

شوعەیب دانش پەژوو
وتووێژ: بێهزاد قادری

چالاکی مەدەنی کێیە و چالاکیی مەدەنی چ کارگەلێک لەخۆ دەگرێت؟ چالاکی مەدەنیی کورد چ ئەرکگەلێکی لە ئەستۆیە و چ کۆسپگەلێکی لە ڕێگادایە؟ خەباتکارانی مەدەنیی کورد چییان کردووە و چی ماوە بیکەن و دەبێ لە بیری چی دیکەدا بن؟ ئەمانە و چەند پرسیاری دیکە لە وتووێژ لەگەڵ کاک شوعەیب دانش پەژوو چالاکی سیاسیی کورد لە دەرەوەی وڵات:

1- بەگشتی و بە شێوەیەکی کورت و پوخت و لە واتا گشتییەکەیدا، چالاکی مەدەنی بە چ کەسێک دەوترێت و چالاکیی مەدەنی چ چالاکیگەلێک لەخۆ دەگرێت؟

چالاکیی مەدەنی ڕەوتێکی پاشهاتی پێکهاتنی دەسەڵاتی حکومەتییە کە دەیەوێت کەلێنی نێوان پانتایی دەستڕۆیشتوویی دەسەڵات و کۆمەڵگا بە پێی هەڵسەنگاندن، تەکوزمەندکردن، پەروەردە و ڕاهێنانی توانستگەلی شارۆمەندان لە بەستێنە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگادا و هەروەها دەرفەتە یاساییەکانی دەسەڵات، پڕ بکاتەوە و بەچەشنی پردێکی پێوەندی هەوڵ بۆ هاوتەریبکردنی هەردوو لایەنی هاوکێشەکە دەدات بەبێ ئەوەی ئامانج لەو هەوڵە هەڵوەشاندنەوەی کۆی دەسەڵات بێت، بەڵکوو هاوسەنگکردن و ڕیفۆرمی نەرمی یاسایی لەچوارچێوەی یاسای بنەڕەتیی دەسەڵاتدا پەیڕەو دەکرێت.
ئەو تاک/شارۆمەندانەی کە بەشێوەی خۆبەخش لەم ڕاستەیەدا هەوڵ دەدەن، چالاکی مەدەنی ناودێر دەکرێن.

2- لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، دۆخی چالاکییە مەدەنییەکان لە کوردستانی ڕۆژهەڵاتدا چۆن بووە؟ واتە چالاکانی مەدەنی توانیویانە بناغەیەکی باش و پتەو بۆ چالاکیی مەدەنی لە ڕۆژهەڵات بونیاد بنێن؟

بەکارهێنانی چەمکی چالاکیی مەدەنی بۆ دۆخی نەتەوەی داگیرکراوی کورد یەکێک لەو ڕەخنە بنەڕەتیانەیە کە لە چەند نووسراوەی جیاوازدا تەرکیزم لەسەر کردووە. بەپێی پرسپێکتیڤێکی فۆرماڵ، کوردستان لەلایەن دەوڵەتگەلی ناکوردەوە داگیر کراوە، هاوکات ئەو دەوڵەتە داگیرکەرە نە بەدەستەوەگرتنی دەسەڵات و نە بەڕێوەبەرایەتییەکەی دێموکراتیک نییە، دەرهاویشتەی لۆژیکیی ئەو دوو پێشگریمانەیە دەسەلمێنێت تاکی کورد شارۆمەند نییە (تەنانەت بەکارهێنانی چەمکی شارۆمەندی پلەخوار هەڵەیەکی تیۆریکە)، کەوایە لەوەها بەستێنێکدا جووڵانەوەی کۆمەڵایەتیی کورد دەچێتە نێو چوارچێوەی چەمکی خەباتی مەدەنی نە چالاکیی مەدەنی (وشەی مەدەنی لەم چەمکەدا تەنها بەواتای ناتوندوتیژبوون دێت).
زیاتر لە سێ دەیە مێژووی خەباتی دامەزراوە و بنکە مەدەنییەکان لە قاڵبی ناوەندگەلی فەرهەنگی، ئەدەبی، هونەری، زانستی، ژینگەڤانی و... توانیویەتی ڕاستەوخۆ لەسەر چۆنیەتیی پەروەردە و گەشەپێدانی بەهرەی تاکی ڕد، هەروەها ڕاهێنان و ڕێکخستنی کۆمەڵگادا کاریگەریی ئەرێنی و بەرچاوی هەبێت. بەجۆرێک کە ناوەند و بنکەکان لەهەریەک لەو پلاتفۆرمە جیاوازانە و لە دەیان دۆخی هەستیاردا زۆرینەی کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتیان بەرەو یەکهەڵوێستی و ئەکتی هاوبەش ڕێبەری کردووە.
بەردەوامبوون و گەشەکردنی هەمیشەیی ڕێژەی ناوەندەکان و خەباتکارانی مەدەنی بەبێ ئەوەی چاو لە کەموکوڕییەکان داپۆشین، سەلمێنەری سەرکەوتووبوونی ئەم ڕەوتە و بناغەداربوونی ئەم مۆدێل جووڵانەوەیەیە.

3- چالاکانی مەدەنی لە کوردستان (ڕۆژهەڵات)، ئەو کاریگەرییانەی کە دەبا هەیانبووایەت، هەیانبووە؟ ئەگەر نا هۆکارەکەی چییە و ئەگەر ئەرێ، نموونەیەکی هەرەبەرچاوی چی بووە؟

هیچ گومانێکم لە سەرکەوتوویی و کاریگەریی ئەرێنیی خەباتی مەدەنی لە ڕۆژهەڵات نییە، دەیان نموونەی وەکوو پۆلە فێرکارییەکانی زمانی کوردی، بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ پرسگەلی ژینگە بەتایبەت ئاگرتێبەردانەکانی کوردستان و... نیشاندەری ئەو ئیدعایەیە، بەڵام هیچ گومانێکیش لەوەدا نییە کە کۆمەڵگای کوردستان نەیتوانیوە هەموو توانستەکانی بەکار بێنێت. بنەمای ئەندێشە و ویستی سەرەکیی نێوان دوو لایەنی کۆمەڵگای ڕۆژهەڵات و دەسەڵاتی داگیرکەر دوانەیەکی لێکدژ و ناتەبا و نەگونجاون، بۆیە ڕوونە کە دەسەڵاتی زاڵ نە دەیهەوێت و نە دەهێڵێت ئەو توانستەی کۆمەڵگای کوردستان لە ئاستی شیاودا دەرکەوێت.

4- بە ڕای ئێوە، چالاکانی مەدەنیی کوردستان ئەرکێکی جیاوازتر و تایبەتتریان - بە نیسبەت وڵاتانی دیکە – لە ئەستۆیە؟ ئەگەر وایە، ئەو ئەرکە جیاوازانە چییە و هۆکاری ئەو ئەرکە تایبەتانە چییە؟

مێژوو پێوەندیی کوردستان لەگەڵ دراوسێ/دوژمنەکانیەوە دەرخەری ئەوەیە کە کوردستان و دەسەڵاتە داگیرکەرەکانی کوردستان بەنیسبەت فۆرمەوە لە دوو سۆنگەی هاودژ ڕاوەستاون، و هەروەها خاوەنی دوو ناوەڕۆکی ڕزگاریخوازی و داگیرکەرین. ئەم پێشگریمانەیە ئەو بەرچاوڕوونییەمان پێدەدات کە بەبێ ئەوەی گیرۆدەی گێژاوی چەمکە مۆدێڕنە بەرهەمهاتووەکانی دەسەڵاتە سەرەڕۆکان بین، بتوانین بنەمای ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان نەتەوەی کورد و داگیرکەر ببینینەوە. بەم پێیە پاڵنەر و ویستی تاکی کورد لە هەر فۆرماسیۆنێکی خەباتدا وەکوو پێشمەرگە یان خەباتکاری مەدەنیدا بێت، لە بنەڕەتدا ویستی ڕزگاریخوازییە. کەوایە چییەتیی خەباتکاری مەدەنیی کورد لەگەڵ چالاکی مەدەنیی وڵاتانی داگیرنەکراوی دیکەدا بەتەواوەتی جیاوازن و ئەرکی جیاوازیش لەئەستۆیان دەبێت. گرینگترین و لە هەمان کاتدا دژوارترین ئەرکی خەباتکاری مەدەنیی کورد بریتییە لە هاوسەنگڕاگرتن و هاوتەریبکردنی ویستی ڕزگاریخوازی لەگەڵ پرسە گرینگەکانی دیکە وەکوو فەرهەنگ، هونەر، مێژوو، ژینگە و...
جێبەجێکردنی ئەم پێوەرە پێویستی بە وشیارییەکی زێدە و خوێندنەوەیەکی ورد هەیە تاکوو خەباتکاری مەدەنیی کوردستان بتوانێت ئەرکەکانی بەرەو دەستخستنی زۆرترین قازانجی مومکین ڕێنوێنی بکات.

5- چالاکانی مەدەنی دەتوانن چ کارگەلێکی گەورە بکەن و چ کاریگەریگەلێکی گەورە دابنێن؟

بە سانایی دەتوانین دەیان نموونە بۆ وەڵامی ئەو پرسیارە بهێنینەوە و نیشان بدەین خەباتکارانی مەدەنی چەندە کاری گەورە و پڕبایەخیان کردووە و دەتوانن لە داهاتوودا چی بکەن وەکوو ڕێکخستنی کۆمەڵگا بۆ بەهاناوەچوونی بوومەلەرزەلێدراوانی کرماشان و ئیلام، بەرەنگاربوونەوەی بەردەوام لەگەڵ ئاگرتێبەردانی دارستانەکانی کۆردستان، ڕێکخستنی ناڕەزایەتی بەرانبەر بە لەسێدارەدان و حوکمی زیندانیانی سیاسی و نوێترین نموونە بەرگری کردن لە زارای نیشتمان و...، بەڵام بەو پێیەی کە من لە سۆنگەی داگیرکراویی کوردستانەوە ڕۆدەچمە نێو پرسگەلی پێوەندیدار بە نەتەوەی کوردەوە، مەزنترین و بایەخدارترین کاریگەریی خەباتکاری مەدەنیی کوردستان، پەروەردەکردنی تاکی وشیاری کورد بۆ هەرچی زۆرتر بەرەوپێشبردنی ئەندێشەی ڕزگاریخوازی و ڕاگرتنی ئەو هاوسەنگییەیە کە لەوەڵامی پرسیاری پێشوودا ئاماژەم پێکرد.

6- ڕوانگەی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران وەکوو وڵاتێکی نادێموکراتیک و کۆلۆنیاڵیست بەنیسبەت چالاکیی مەدەنی و چالاکانی مەدەنی لە کوردستان چۆنە؟ بەگشتی هۆکاریی سەرەکیی گوشارەکان و دروستکردنی سێناریۆکان دژ بە چالاکان، چین؟

بەپێچەوانەی ئەوەی کە تاکی کورد چەند ڕوانگەی جیاوازی بەنیسبەت داگیرکەر هەیە، خودی داگیرکەر بەڵام بەنیسبەت کوردەوە یەک ڕوانگەی گشتی و نەگۆڕی هەیە، ئەم تایبەتمەندییە دەبێتە هۆی ئەوەی هەرچەشنە ڕێکخستن، پەروەردە، ڕاهێنان، ئاگادارکردنەوە و جووڵانەوەیەک لەلایەن خەباتکارانی مەدەنیی کوردەوە وەکوو گەورەترین مەترسی بۆ سەر گشتییەت و کۆڵەکەکانی دەسەڵاتی خۆی ببینێت. بۆیە بەبێ هیچ دوودڵییەک لە ڕێگەی جۆراوجۆر و بە کەرستەی جیاوازەوە هەموو هەوڵ و توانای خۆی بۆ پێشگرتن و خنکاندنی ئەو خەباتە دەدات و لەم پێناوەیشدا هیچ بنەمایەکی ئەخلاقی ناپارێزێت.
لە ڕوانگەی دەسەڵاتی داگیرکەرەوە، فۆرمی جووڵە و خەباتی مەدەنیی کورد چ لە قاڵبی ژینگەدۆستی و چ مۆسیقا و چ فەرهەنگی و زمانی بێت، هیچ جیاوازییەکی نییە و سەرجەم ئەو فۆرمگەلە لە ڕوانگەی ئەوانەوە هەڵگری یەک ناوەڕۆک واتە ڕزگاریخوازیی کوردە.

7- چالاکانی مەدەنیی کوردستانی ڕۆژهەڵات و چالاکییەکانیان، ئایا کاریگەرییان هەبووە لەسەر چالاکانی مەدەنی و چالاکییەکانیان لە باقیی پارچەکانی تری کوردستان؟ یان بەپێچەوانەی ئەوە بووە و باقیی پارچەکانی کوردستان لەو بوارەوە کاریگەرییان هەبووە لەسەر ڕۆژهەڵات؟

کە کوردستان وڵاتێکی داگیرکراو و دابەشکراو بێت، ئاساییە بەشەکان بەپێی ئاستی پێوەندیی نێوانیان کاریگەرییان لەسەر یەکدی بووە و دەبێت. بەتایبەت لەپاش هاتنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ئەنتێرنێت توانیویەتی ڕووبەرێکی بەڕۆژ و بەربڵاو لە پێوەندیی نێوان بەشە داگیرکراوەکاندا پێک بێنێت. خەباتی مەدەنیی کوردیش بێگومان یەکێک لەو ڕەهەندە بەربڵاوە خەباتکارانەیە کە لەو پێوەندییەدا بێبەش نەبووە و هاوئاهەنگی زیاتری درووست کردووە. بەڵام بۆ وەڵامدانەوەی ئەو بەشە لەو پرسیارە کە کامە لایەن توانیویەتی کاریگەریی زیاتر لەسەر لایەنەکانی دیکە دابنێت پێویستی بە داتایەکی بەراوردکارانەیە کە من ئەو داتایەم لەبەردەست نییە.

8- لە ئێستادا و لەمبارەوە، چالاکی مەدەنیی کورد لە ڕۆژهەڵاتی داگیرکراودا دەبێ چی بکات، دەبێ چۆن بجووڵێتەوە و دەبێ چالاکییەکانی تووشی چ گۆڕانکاریگەلێکی بکات؟

دوو خاڵ لەم ڕاستەیەدا زۆر گرینگ دێتە بەرچاو. یەکەم؛ دەسەڵاتی داگیرکەر دەیەوێت بە هەموو توانایەوە خۆی وەکوو نەتەوەی سەرتر، زمانی سەرتر، مێژووی سەرتر و... نیشان بدات و ئەم وێژمانە لە ڕێگای میدیاوە بگوازرێتەوە بۆ نێو زەینی تاک بە تاکی سنووری ژێر دەسەڵاتی خۆی و لەم ڕێگەیەوە هێژمونی خۆی تاهەتایی بکات. پێچەوانە کردنەوەی ئەم وێژمانە و لێکهەڵوەشاندنەوەی ئەم هێژمونییەی دەسەڵاتی داگیرکەر بەدەستی خەباتکارانی وریای کوردەوە و لە ڕێگەی خەباتی ئاگاهیبەخشی و ڕزگاریخوازانەوە دەبێت وەکوو پێوەرێکی نەگۆڕ و بەردەوام ڕەچاو بکرێت.
دووەم؛ ڕەواندنەوەی ترس و دڵەڕاوکێی تاکی کورد بەنیسبەت دەسەڵاتی خەیاڵی و درۆیینەی داگیرکەر، و هاوکات ورەبەخشین و پەرەپێدان بە ڕۆحی هاوکاری و هاوخەباتی توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگا، فاکتەرێکی چارەنووسساز و یەکلاکەرەوە دەبێت بۆ پێشخستنی هەرچی زیاتری کۆمەڵگا و دەستخستنی قازانجی گشتیی زیاتری کوردستان.
ڕەچاوکردنی هاوکاتی ئەم دوو نوکتەیە لە بەستێنی خەباتی مەدەنیدا وەکوو گرینگترین ستراتێژیی ئێستای پانتایی خەباتی مەدەنیی ڕۆژهەڵات ئەژمار دەکەم.[1]
ئەم بابەتە 172 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | kurdistanmedia.com
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
پۆلێنی ناوەڕۆک: دەروونناسی
پۆلێنی ناوەڕۆک: پەروەردە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 21-08-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 21-08-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 21-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 172 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.170 KB 21-08-2022 هەژار کامەلاهـ.ک.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
مەسعود بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە باڵیۆزی چین لە ئێراق دەکات
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
مەسعود بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە باڵیۆزی ڕووسیا لە ئێراق کرد
کورتەباس
شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ: بەهیچ بیانوویەک هەڵبژاردن دوانەخرێت
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
بالیسان؛ تۆماری مێژووی بیست ساڵەی بوون بە ناحیە 1998-2018
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
کامەران عەبدولکەریم
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
وێنە و پێناس
چەند کوردێکی جووی خەڵکی شاری مەهاباد لە ساڵی 1911
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
وێنە و پێناس
دارە سووتاوەکە پێش سووتاندنی ساڵی 1977
پەرتووکخانە
فەلسەفەی دۆستۆیڤسکی
ژیاننامە
حەکیم ئەبوبەکر
وێنە و پێناس
دەستەیەک له کاربەدەستان و مامۆستایان و قوتابییانی شاری مەهاباد ساڵی 1949
ژیاننامە
ئێدوارد باودن
پەرتووکخانە
گوتار لەنێو گوتار
پەرتووکخانە
خواوەند و خوابانوانی ئەفسانەی یۆنانی
ژیاننامە
ئیدریس ئالی
کورتەباس
قوباد تاڵەبانی: یەکێتی بۆ ئەنجامدانی چاکسازی پێویستی بە پشتیووانی خەڵکی کوردستانە
پەرتووکخانە
گەڕانەوە بۆ سەروەری؛ ڕەخنەی ئیدیۆلۆژیی بندەست
وێنە و پێناس
شارۆچکەی شەقڵاوە، باشووری کوردستان ساڵی 1971
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
چەند جەردەوانێکی کورد بە جلوبەرگی کوردی و گەریلاوە، بەهاری ساڵی 2024
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
ژیاننامە
خەلیل جەنگی
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
مەسعود بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا لە ئێراق کرد

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
مەولەوی
09-11-2008
هاوڕێ باخەوان
مەولەوی
ژیاننامە
عادیلە خانم
18-11-2008
هاوڕێ باخەوان
عادیلە خانم
ژیاننامە
حیلمی عەلی شەریف
15-12-2008
هاوڕێ باخەوان
حیلمی عەلی شەریف
شەهیدان
دڵشاد مەریوانی
27-10-2009
هاوڕێ باخەوان
دڵشاد مەریوانی
ژیاننامە
سەعید سدقی کابان - سەعید کابان
24-07-2018
هاوڕێ باخەوان
سەعید سدقی کابان - سەعید کابان
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
بالیسان؛ تۆماری مێژووی بیست ساڵەی بوون بە ناحیە 1998-2018
04-07-2024
کشمیر کەریم
کارە هونەرییەکان
گریان لە دووری باوک
04-07-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
ئێدوارد باودن
04-07-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
گەڕانەوە بۆ سەروەری؛ ڕەخنەی ئیدیۆلۆژیی بندەست
03-07-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
فەلسەفەی دۆستۆیڤسکی
02-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
خواوەند و خوابانوانی ئەفسانەی یۆنانی
02-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
خەلیل جەنگی
01-07-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
گوتار لەنێو گوتار
01-07-2024
هەژار کامەلا
وێنە و پێناس
چەند جەردەوانێکی کورد بە جلوبەرگی کوردی و گەریلاوە، بەهاری ساڵی 2024
30-06-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
کامەران عەبدولکەریم
29-06-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 520,614
وێنە 105,296
پەرتووک PDF 19,573
فایلی پەیوەندیدار 98,269
ڤیدیۆ 1,414
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
مەسعود بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە باڵیۆزی چین لە ئێراق دەکات
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
مەسعود بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە باڵیۆزی ڕووسیا لە ئێراق کرد
کورتەباس
شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ: بەهیچ بیانوویەک هەڵبژاردن دوانەخرێت
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
بالیسان؛ تۆماری مێژووی بیست ساڵەی بوون بە ناحیە 1998-2018
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
کامەران عەبدولکەریم
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
وێنە و پێناس
چەند کوردێکی جووی خەڵکی شاری مەهاباد لە ساڵی 1911
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
وێنە و پێناس
دارە سووتاوەکە پێش سووتاندنی ساڵی 1977
پەرتووکخانە
فەلسەفەی دۆستۆیڤسکی
ژیاننامە
حەکیم ئەبوبەکر
وێنە و پێناس
دەستەیەک له کاربەدەستان و مامۆستایان و قوتابییانی شاری مەهاباد ساڵی 1949
ژیاننامە
ئێدوارد باودن
پەرتووکخانە
گوتار لەنێو گوتار
پەرتووکخانە
خواوەند و خوابانوانی ئەفسانەی یۆنانی
ژیاننامە
ئیدریس ئالی
کورتەباس
قوباد تاڵەبانی: یەکێتی بۆ ئەنجامدانی چاکسازی پێویستی بە پشتیووانی خەڵکی کوردستانە
پەرتووکخانە
گەڕانەوە بۆ سەروەری؛ ڕەخنەی ئیدیۆلۆژیی بندەست
وێنە و پێناس
شارۆچکەی شەقڵاوە، باشووری کوردستان ساڵی 1971
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
چەند جەردەوانێکی کورد بە جلوبەرگی کوردی و گەریلاوە، بەهاری ساڵی 2024
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
ژیاننامە
خەلیل جەنگی
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
مەسعود بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا لە ئێراق کرد
فۆڵدەرەکان
وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژیاننامە - ڕەگەزی کەس - نێر ژیاننامە - نەتەوە - کورد ژیاننامە - وڵات - هەرێم (لەدایکبوون) - باشووری کوردستان ژیاننامە - جۆری کەس - وەرگێڕ ژیاننامە - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست کۆمەڵکوژی - بەندیخانە - عەرعەر کۆمەڵکوژی - بەندیخانە - نوگرە سەلمان کۆمەڵکوژی - تەرمەکەی دۆزراوەتەوە؟ - نەخێر (تا کاتی تۆمارکردن - چاککردنی ئەم بابەتە) کۆمەڵکوژی - جۆری کەس - ئەنفالکراو

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.438 چرکە!