بەر هەسانی پشت خوری
گەر نەیزانی لەبەرم مری
هەسان: جۆرە بەردێکی چیایی سەخت و لووسە، بۆ تیژکردنی تیغ بەکاردێت (فەرهەنگی خاڵ) بەر هەسانی پشت خوری، مەبەستی لە کڵاشە کە ژێرەکەی وەک هەسان لووسە، بەتایبەتیی دوای ماوەیەک لەپێکردن، سەرەکەشی ڕێسراوێکی سپییە وەک خوری. گەر نەیزانی لەبەرم مری (لەبەشە شیوەزاری موکریان لەبەرم مری: واتە بەقوربانم بی) واتە: گەر وەڵامی مەتەڵەکەت نەزانی، بەقوربانم بیت. وەڵام (کڵاش) . [1]