ناونیشانی پەڕتووک: شتێک، دەیەوێت لە بازنەی بێدەنگییەوە بێتە دەرێ!
ناوی نووسەر: ئیتالۆ کالڤینۆ
ناوی وەرگێڕ: عیسا چیایی
شوێنی چاپ: #سلێمانی#
چاپخانە: سەردەم
دەزگای پەخش: #دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم#
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: یەکەم
لە پێشەکی پەڕتووکەکەدا هاتووە: (کالڤینۆ لەو بەرزەخەوە دەنووسێت کە زۆربەمان ناوێرین بە ئاشکرا باسیان بکەین، بەرزەخێکە بۆ پێوانەکردنی ئەو مەودایەی کە دەکەوێتە نێوان نووسەر و خوێنەرەوە، ئەو سنوورەی کە نووسەران لێیەوە لەگەڵ خوێنەردا دەوەستن. بەلای زۆر کەسەوە خوێنەر و خۆشەویستی خوێنەر، زۆرجاران وا لە نووسەر دەکات کە لە نووسیندا بە ناچاری سازشی هونەری بکات، بۆیە ئەو خوێنەر بە خوێنمژی خۆی دەزانی، لە شوێنێکدا وتوویەتی خوێنەر تەواو سەربەستە لە لێکدانەوەی چیرۆکەکانیدا، چۆنی دەوێ وای لێکبداتەوە، یان بە هیچ شێوەیەک بۆ لێکدانەوەی نەگەڕێ و تەنیا بۆ کاتکوشتن بخوێنێتەوە.[1]