نۆکان باوێ، لۆقان باوێ
نۆک، دانەوێڵەیەکی پاقڵەمەنییە، لە کۆنەوە بە یەکێک لە قووت و زەخیرە کوردەوارییەکان دانراوە، جێگەی بایەخی کشتیارانی کورد بووە، لەبەر ئەوەی ڕووەکێکی کورتیلە و پەڵک و گەڵا بچووکە لە کاتی تۆوکردندا بە بەراورد بە (ماش) کەمێک پڕتر و چڕتر تۆو دەکرێت و دەوەشێنرێت، بۆیە هەنگاوی تۆوەشێن و تۆدەر کراوە بە پێوەر و پێوان بۆ تۆوکردنی نۆک لە زەویدا، بۆیە وەکو ئەزمون کورد وتوویەتی: نۆکان باوێ، لۆقان باوێ.[1]