خواردنی میرە، میر بۆی زەروورە
چواردەوری بەحرە ناوی تەنوورە
میر: نازناوێک بوو، لە ناوچەی سۆران خۆشناوەتی دەدرا بە گەورەکانیان (فەرهەنگی شێخانی) خواردنی میرە، میر بۆی زەروورە، مەبەست لە (چا) یە وەک خواردنەوەیەک ڕۆژانە دەدرا بە میر، چواردەوری بەحرە ناوی تەنوورە، مەبەست لە ئامێری سەماوەرە کە بەهۆی جەهاندەمەیەکەوە کە لەناوەڕاستدایە، ئاوی دەورەکەی گەرم دەکات، لە مەتەڵەکەدا بە بەحر و تەنوور چووێنراوە. وەڵام (سەماوەر و چا) . [1]