ناونیشانی پەڕتووک: کەڤۆکێن سیها تاووسێ؛ کۆترەکانی سێبەری تاووس
ناوی نووسەر: کاروان باعەدری
دەزگای پەخش: بڵاوکراوەکانی دەستەی باڵای بنکەی لالش
ساڵی چاپ: 2021
ژمارەی چاپ: یەکەم
کاروان باعەدری، ڕۆژنامەوان و نووسەری دیاری ئێزدی، خەڵکی ناحیەی باعەدرێ، سەبارەت بە بەرهەمە چاپکراوەکەی بۆ (باسنیوز) گوتی: یەکەم بەرهەمی چاپکراوم کتێبێکە بە ناونیشانی (کەڤۆکێن سیها تاووسێ)، ئەم کتێبەم بە چوار زمانی کوردی و عەرەبی و تورکی و ئینگلیزی، لە هەمانکاتدا بە هەردوو شێوەزاری (سۆرانی و بادینی) ئامادە کردووە و دوو ساڵ کارم لەسەر کردووە، تا توانیم بەرهەمی بێنم و چاپی بکەم.
ئەو نووسەر و ڕۆژنامەوانە ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: ئەم بەرهەمە چیرۆکی ئافرەتانی ئێزدییە، کە لە کۆمەڵکوژیی شنگالدا گیانی خۆیان بەخشیوە و بوونەتە سمبولی ئازایەتی، ئەم بەرهەمە بە سەرپەرشتیی کەسانی تایبەتمەند لە بواری ڕاگەیاندن ئامادە کراوە.[1]