ناونیشانی پەڕتووک: پوختەیەک لە پەروەردەی تایبەت (خاوەنپێداویستیی تایبەت)
ناوی نووسەر: #ڕەحمان عەلی#
شوێنی چاپ: #سلێمانی#
چاپخانە: کارۆ
دەزگای پەخش: سەنتەری ڕێدۆز
ساڵی چاپ: 2020
ژمارەی چاپ: یەکەم
ڕەحمان عەلی گوتیشی: کتێبەکە لێکۆڵینەوەیەکی زانستییە تایبەت بە منداڵانی خاوەن پێداویستیی تایبەت کە پشتم بەستووە بە کۆمەڵێک سەرچاوەی زانستی و ناوەڕۆکی کتێبەکەشم دابەش کراوە بۆ دەستنیشانکردنی جۆرەکانی کەمئەندامیی منداڵ وەک دواکەوتنی ژیری، ئاستەنگەکانی فێربوون، ئۆتیزم، گرفتی زمان بۆ قسەکردن، پەککەوتنی بیستن و بینین، فرەجووڵەیی و بوارەکانی دیکەی کەمئەندامێتی، دواتر چۆنیەتیی مامەڵەکردن و ڕاهێنانیشم بۆ کەسوکار و مامۆستایانی فێرکاریی منداڵانی خاوەن پێداویستیی تایبەت ڕوون کردووەتەوە.[1]