ناونیشانی پەڕتووک: ئێستاتیکای تاریکی
ناوی نووسەر: #حەمە سوار عەزیز#
دەزگای پەخش: سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان/ لقی هەولێر
ساڵی چاپ: 2021
ژمارەی چاپ: یەکەم
کتێبی ئێستاتیکای تاریکی کتێبێکی شانۆییە و تایبەتە بە ڕخنە و توێژینەوەی شانۆ، کە کۆمەڵێک بابەت و تاری لەخۆ گرتووە کە سەرجەمیان 36 وتارن و هەر یەکەیان باس لە شانۆیەک لە شارەکانی هەولێر، دهۆک، سلێمانی، هەڵەبجە، کەرکووک و کفری دەکات.
کتیبەکە لە دوو بەش پێک دێت کە بەشێکیان 36 وتاری تایبەت بە شانۆیە و بەشەکەی دیکەش بابەتی تیۆرییە کە لەسەر کۆمەڵێک چەمک و پرس لەنێو شانۆدا باسیان لێوە کراوە.[1]