شەڕە داسی سەپان
لە کاروباری دروێنەی تەبارەدا هەندێک جار، وا ڕووی دەدا شەڕ له نێوان سەپانەکان دەقەوما، ئیتر بە ناو یەکترەوە دەکەوتن بە شەڕە داس و پەلارە داس يەکتریان کەل و کرۆم دە کرد، ئەو دیاردەیە لە دەشتی هەولێرێ لەناو سەپانان ڕوویداوە، بەڵام بە دیاردەیەکی کەم، بەوە حاڵەتە دەوترا: شەڕەداسی سەپانان. [1]