سوڕانەوە بەسەر سەپاندا
سەپانەکان، لە دروێنەدا هەموویان وەکو یەک ئازا نەبوون، هەندێک سەپان زۆر بەدەست و قام بوون، کە پشتیان شۆڕدەکردەوە، تا سەری سەدەیەک ڕاستیان ناکردەوە.
زۆرجار سەپانێکی ئازا له دروێنەدا، بەسەر سەپانێکی تەمبەڵ دەسوڕێتەوە و پێشی دەگرێت و شەرمەزاری دەکات، چونکە بەو پێش گرتن و سوڕانەوەیە سەپانە نا ئازاکە عەيبەی دێتەوە سەری، بەمە دەوترێت: بەسەر داسوڕانی سەپان. [1]