جۆری وشە: ناو
واتا: هڕ: لەناو ژیانی شوانکارەییدا، مرۆڤ بەردەوام هەڵسوکەوتی لەگەڵ مەڕ و ماڵاتدایە، شوانکارەکانی کورد چەندین وشەی جیاواز بۆ بانگکردن و کۆکردنەوەی ماڵاتەکەیان بەکاردێنن، یەکێک لەو وشانە وشەی (هڕ) ە کە بۆ بانگکردنی مەڕ بەکاردێ، بەکوورتی وتەیەکی شوانە لەپێش مەڕەوە دەیڵێ، بە مەبەستی بانگکردنی ڕانەکەی، تا دوای بکەون (فەرهەنگی وشەنامە) لە زمانی کوردیدا (هڕ) بەواتای گاڵتەکردنی کەسێک لەگەڵ کەسێکی تریشدا دێت (فەرهەنگی خاڵ) .[1]