سوارە بەسەر پشتی سەپان شۆڕکردنەوە
تێلەکێش، ئه و ژنانە بوون کە لەناو پەرێزدا لە دوای سەپانەکان، مەڵۆ و سوارەکانیان هەڵدەگرتەوە و گیشەیان لێ دروست دەکرد، جاری وادەبوو (گیشەکەر) ڕقی له سەپانێک دەبۆوە، یا یەکێکیتر ڕقی له سەپانەکە بوو، گیشەکەری فێردەکرد (که سوارەیەکی دروێنەکراو-دوراوە بەسەر قونی سەپانەکە دا شۆڕکاتەوە) ئه و کارە کارێکی زۆر سە خت و نالەبار بوو، کابرای سەپان بەسەر خۆیدا دەشکايەوە یان ئەگەر سەپانێک تەمبەڵ و زۆرگۆ (زۆر بڵێ) بووایه ئەوا سوارەیان بەسەر قونی دا شۆر دەکردەوە.[1]