ناو: شێروان
ناوی باوک: سەعدی
نازناو: شێروان ساز
نووسینی: #خالید عومەر عوسمان#
شێروان ساز-مۆسیقا ژەن
ناوی تەواوی (شێروان سەعدی عەبدوڵڵا حسێن) ە، ساڵی 1969 لە گەڕەکی ئیسکانی شاری #هەولێر# لەدایک بووە، خوێندنی سەرەتایی تەواوکردووە، ساڵی 1984 دەستی بەکاری هونەری کردووە، ساڵی 1987 بووەتە ئەندامی تیپی مۆسیقای چرۆ تا ساڵی 1988 پاشان دابڕاوە بەهۆی سەربازی، ساڵی 1992 دەگەڕێتەوە و لە تیپی مۆسیقای هەولێر دەستبەکار دەبێت لەگەڵ مامۆستا نەجمەددین بابەکر سەرۆکی گڕوپ و گۆرانیبێژان (عاڕەب عوسمان-جەلال سەعید -نیزام شوکر-نەجمەددین ئاوارە)، بۆ ماوەیەک بەردەوام بووە و پاشان لە ساڵی 1997 بووەتە ئەندامی تیپی هونەرە میللییەکان و چەندین چالاکی ئەنجامدا لە ناوەوەی کوردستان و دەرەوەی وڵات، وە لە هەمانکات لە گڕوپی مۆزیکی ڕەسەن ئەندام بووە بە سەرپەرشتی مامۆستا شێرزاد سەرسپی، لەو گڕوپەش چەندین کاری هونەری ئەنجامداوە لە کوردستان و دەرەوەی وڵات، تاوەکوو ئێستاش بەردەوامە لە کاری هونەری لە بەڕێوەبەرایەتی هونەر و مۆسیقا، ساڵی 1998 ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و پێنج منداڵی هەیە چوار کوڕ و کچێک بەناوەکانی (شاهین-شەپۆل-شکار-سەهەند-ڤارین).
ئەم ژیاننامەم لەخۆی وەرگرتووە لە 15-07-2021[1]