خەڵکی نیشتیمان داگیرکراوی ڕۆژهەڵاتی نیشتیمان.
بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان، پێشمەرگە و ئەندامانی #حیزبی دێموکرات#، و گشت خەمخۆرانی یەکڕیزی و تەبایی گەلی کورد و کوردستان.
بەوپەڕێ خۆشحاڵییەوە ئەو خەم و نارەحاتیانەی کە لە ناخی ڕێکخستنەکانی هەردوو بەشی حیزبی دێموکرات، و لە ناخی گشت تاکێکی دڵسۆزی یەکڕیزی گەلدا بوو، لە پێوەندی بەو دابەشبوونەی کە لە ماوەی نزیک بە 16 ساڵ پێش هاتە ئاراوە، کۆتایی پێهات. ئەمڕۆ ئەو مزگێینیە ئاشتییە بڵاوکرایەوە.
وەک #پارتی سەربەستیی کوردستان#: کە پارتێکی نەتەوەیی و یەکڕیزییخوازی گەلەکەمان، کە ڕوو خەباتی ئەمڕۆیی بەرەو خۆرهەڵاتی نیشتیمانە. بە بیستنی ئەو هەواڵە شادیهێنەرە زۆر پێی خۆشحاڵ بووین. بەو بۆنە خۆشەوە: پیرۆزبایی سەرکردایەتی و گشت ئەندامانی پارتەکەمان! ئاراستەی تەکتەکی پێشمەرگە و کادیر و سەرکردایەتی، و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و بەندییە سیاسییەکانی، هەردوو بەشی بە یەکبوونەوەی حیزبی دیمۆکرات دەکەین. ئەو ڕۆژە خۆشە بە بەشێک لە مێژووی بیری نەتەوەیی گەلەکەمان دەزانین.
وەک پارتی سەربەستیی کوردستان، پێمانوایە بەو یەگرتنەوە مێژووییە: هەنگاوێکی دیکە لە بەرەو پێشچوونی خەباتی سەروەری یەکجاری نیشتیمانە داگیرکراوەکەمان نزیک دەبینەوە.
هیواخوازین ئەم بەیەکبوونەوەیە! کە ئاواتی هەموو کوردێکی خەمخۆرە: ئەوەندە ڕێشەکەی بە هێز و زانستیانە ئامادەکراێت، بە هەموو شێوەیەک ڕێگربێت لە دووپاتبوونەوەی مێژووی ناکۆکی و لەتبوون و دابڕان.
هەر لەم ڕۆژە خۆشەشدا: بە هەلی دەزانین کە پیڕۆزبایی77مین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی دیمۆکرات. ئاراستەی سەرکردایەتی و تەواوی پەیکەری ئەو ماڵە یەکگرتووەی حیزبەکەتان بکەین.
وەک پارتی سەربەستیی کوردستان داواکارین لەو پارت و لایەنە سیاسییانەی دیکەی ڕۆژهەڵاتی نیشتیمان، کە دابڕان لە ناو ڕێکخستنەکانیان ڕوویداوە. لەیەکخستنەوەی ماڵەکانیان پەلە بکەن، و ئەوانیش ئەو مزگێنییە خۆشە بە خەڵکی دڵ ڕەنجاو و نیشتیمان داگیرکراوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، و ڕێکخستەکانی خۆیان بگەیەنن.
جارێکی دیکە پیڕۆزبای و خۆشحاڵی خۆمان لەو پێوەندییەدا ڕادەگەیەنین.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان [1]
30 ی گەلاوێژی 2722 بەرامبەر بە 21-08-2022 ی زاینی