ئەگەر خۆت لە هەموو کەس بە کەمتر بزانی، دیارە یەکە پیاوی جیهانی.
کەسی گەورە لە ماڵی خۆیدا و لەکاتی میوانداریدا ڕێز دەنوێنێ و لە میوان خۆی بەکەمتر دەزانێ، ئەمە نەریتیکی باوی کۆمەڵگەی کوردەوارە، چونکە هەموو کەسێک لە ماڵی خۆیدا لە شڕواڵی خۆیدا، خۆی بە پیاو دەزانێت بەڵام ئەگەر کەسێک خەڵکی بەپیاو زانی، ئەوە لە گەورەیی خۆیەوەیەتی. [1]