پۆخین: جۆرێک خواردنی فۆلکلۆریی کوردییە، لە بەشە شێوازاری موکریان پێی دەوترێ (خەمیس) فەریکە گەنمی تەڕ یان قەرەخەرمان دەهێنن، بە دەستاڕ جوان وردی دەکەن، بە جۆرێک لە ساوەر وردتر بێت و لە ئارد درشتتر بێت، پاشان کەمێک شەکریان لە ئاوی گەرمدا دەتوانەوە و شەکراوێکیان سازدەکرد، فەریکە گەنمە کوتراوەکەیان پێ دەشێلا، ئینجا بە دەست تۆز تۆز خڕیان دەکردەوە بەقەدەر کەلایە، بۆن و تامێکی خۆشی هەیە، وەک خواردن دەدرێ بە منداڵان. [1]