ئەڕوا بۆ دەشت ڕوو لە ماڵە، ئەڕوا بۆ ماڵ ڕوو لە دەشتە.
بزنی کێوی لە وڵاتی کوردستاندا لە مێژوویەکی دێرینەوە تا ئێستا بوونی هەیە، شاخی بزن گرێ گرێ و کەمێک چەماوەیە بۆ دواوە، ئەڕوا بۆ دەشت ڕوو لە ماڵە واتە: بزن کە بۆ دەشت ئەڕوا، شاخەکانی ئاڕاستەیان بۆ لانەکەیەتی، ئەڕوا بۆ ماڵ ڕوو لە دەشتە واتە: کاتێک بزن بۆ لانەکەی دەگەڕیتەوە، ئاڕاستەی شاخی ڕووی لە دەشتە. وەڵام (شاخی بزن) . [1]