شڵی کوڵی بێ موو، بۆقیشە و پێت ناڵێم.
بۆق گیانەوەرێکی بچووکە و لە قەراغی چەم و کانیاوەکاندا، هەم لە ئاو و هەم لە وشکانیدا دەژیی، شڵ: کونج کونج یان پەڵە پەڵە کە مەبەستی لە پێستی لە شی بۆقە، کوڵ: قوڵ، قوڵە شتی کورتەبنەیە (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) مەبەست لە باڵای بۆقە کە کوڵ و کورتە، بێ موو، مەبەست لە جەستەی بۆقە کە هیچ موویەکی پێوەنییە، بۆقیشە و پێت ناڵێم، وەڵامی مەتەڵەکە لەناو خۆیدایە، زیاتر بۆ سەرلێتێکدانی گوێگرە، وەڵام (بۆق). [1]