دوونگە مەڕانێ
منداڵێک دەبوو به گورگ و یەکێکیشیان به داپيرە و داپېرەش دەبوو بە شوانی بەرخان، بەرخەکانیش دەستە منداڵێک بوون، داپیرەیان دەیگوت : (دەچمە داران)، بەرخەکان دەیانگوت : (دێم دێم).
داپیرە دەیگوت: گورگ دەتان خوات...
بەرخەکان دەیانگوت : (پەلکەنانێ دەدەينێ).
داپيرە : (دڕک دەچێتە پێتان)...
بەرخەکان : (پێڵاوی ئاسن له پێ دەکەین).
داپيرە دەچووە داران، گورک خۆی مات دەکرد، له پڕ ڕاست دەبووە و دەچووە لای بەرخەکان، بەرخەکانیش له پشت یەکەوە دەوە ستان و پشتی یەکترییان دەگرت و بەرخی پێشەوەش به توندی پشیتی داپيرەی دەگرت و ئەویش له ترسان پەلکەنانی دەدا بە گورگەکە، تا واز له بەرخەکان بێنێ، بەڵام گورگ داوای دونگی بەرخ دە کات، به هەر جۆرێ شوان (واتا : داپیرە) بەرخەکان دەپارێزێت و له دەست گورگی بەدکار ڕزگاریان دەکات.[1]