قەراتی هەولێر لوولە لوولەیە
لەسەر نازدارێ شەڕە گوللەیە
قەراتی هەولێر گەبەر گەبەرە
لەسەر دەڵالێ شەڕە خەنجەرە
لێرانە نابم بەووردە بەردە
دەچمەوە کۆیێ جیی گەردەن زەردە
لێرانە نابم بە دار و دوڕە
دەچمەوە کۆیێ جێی مەمک خڕە
لێرانە نابم بە قوڕ و ئاوە
دەچمەوە کۆیێ جێی بەرەک چاوە
لێرەم مەنێژن بەردەرانی یە
بمبەنە کۆیێ حەوز و کانی یە
لێرەم مەنێژن قوڕ و قوڕاوە
بمبەنە کۆیێ جێی بەرەک چاوە[1]