ناونیشانی پەڕتووک: فرانکشتاین لەبەغدایە
ناوی نووسەر: ئەحمەد سەعداوی
ناوی وەرگێڕ: #موکەڕەم ڕەشید تاڵەبانی#
وەرگێڕان لە زمانی: عەرەبی
دەزگای پەخش: ناوەندی ئاوێر
ساڵی چاپ: 2013
ژمارەی چاپ: یەکەم
فرانکشتاین لەبەغدایە توانی خەڵاتی (بۆکەر)ی نێودەوڵەتی بەدەست بێنێت لەساڵی2013 و تا ئێستا زیاد لە 12 جار لەچاپدراوەتەوە ئەو ژانرا ئەدەبیە ڕۆمانێکی هەم تراژیدیک و هەم کۆمێدیشە و لە350لاپەڕه پێکدێت، فرانکشتاین لەبەغدایە ڕۆمانێکە نووسەر زۆر سەرکەوتووانە و لێزانانە و هونەرمەندانە، چیرۆکەکانی هۆنیوەتەوە و واقع و فانتازیای ئاوێتەی یەکتری کردووە و بە زمانێکی بەرز و جوان ڕووداو چیرۆکەکانمان بۆ دەگێڕێتەوە و دەمانباتەوە ناو دارستانێکی تەنراو بەتەرم، شارێک لێوان لێو لەترس و پڕ لەجەنگ، جەنگ و تاوان و تەقینەوە و توندوتیژی و تیرۆر و کوشتن و خوێن.[1]