ئەگەر کۆز هەیە نان نییە، ئەگەر نان هەیە کۆز نییە.
کۆز: حەشارگەی کەو (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) پەندەکە مەبەستی لە کەسە ڕاوکەرەکانە، بەتایبەتیی ڕاوچی کەو، ئەو کاتەی نانی پێیە، کەوی بۆ ڕاوناکرێت بەنانەوە بیخوات، واتە: پێخۆر نییە، ئەو کاتەی پێخۆر هەیە و کەو ڕاو دەکات، نانی پێ نییە، مەبەست لە کەسێکە کە پێویستی بە دوو شتە، هەر کاتێک ئەمیانی هەبێت، ئەویانی نییە.[1]