گۆڤاری گوڵچن گۆڤارێکی وەرزیی فەرهەنگیی گشتییە و سەربەخۆ کارەکانی دەکات و مەبەست و ئامانجی سەرەکیی ڕاژەکردنی فەرهەنگ و کولتووری گشتیی کۆمەڵی کوردی و بەرەوپێشبردنی سەرخانی فەرهەنگی و کولتووریی گشتییە.
سەرنووسەری گۆڤارەکە: دەمانەوێت ئەو بیرۆکەیە کاڵ بکەیەنەوە کە پێی وایە بڵاوکراوەی کاغەزی ڕۆڵی نەماوە.
بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی چەرموو و قایمقامی قەزای چەمچەماڵ و بەڕێوەبەری فەرمانگەکان و ژمارەیەک لە نووسەران و ڕۆژنامەنووسانی چەمچەماڵ، ڕێوڕەسمی یەکەم ژمارەی گۆڤاری (گوڵچن) لە هۆڵی پرۆفیسۆر. د. حەمید مەجید لە سەرۆکایەتیی زانکۆ بەڕێوه چوو.[1]