ئەگەر کوندەبەبوو کەڵکی ببوایە، ڕاوکەر بەجێی نەدەهێشت.
کوندەبەبوو: باڵندەیەکی گۆشتخۆری نووک قولاپییە، لە چۆڵی و کەلاوەدا دەنیشێتەوە (فەرهەنگی خاڵ) ڕاوچییەکانی وڵاتی کوردەوار بە باڵندەیەلی شووم و نەگبەتی دەزانن، گۆشتی کوندەبەبوو ناخۆن، ڕاوی ناکەن و گرنگی پێنادات. پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە شتێک بەهای نەبێت، وەلادەنرێت. [1]