بەتەڕی تێی دەخەم، بەوشکی دەریدێنمەوە.
مەبەست لە نان کردنە بە تەنوور، بەتەڕی تێی دەخەم، مەبەست لە گونکە هەویرە کە دەکریتەوە بەنان یان کولێرە، وەکوو پێکهاتە، لە ئارد و ئاو پێکهاتووە و تەڕە، کاتێک دەدرێت بە لایەکی تەنوورەکەدا، بەوشکی دەریدێنمەوە، ئەوکاتەی نان لەناو تەنووردا دەبرژێت و هیچ تەڕییەکی پێوەنامێنێت، بە برژاویی و بە وشکی دەهێنرێتەدەر. وەڵام (نان) . [1]