دەمت بە قنگی، دەستت بە کێری
خۆش خۆش هەڵدەستی، ئاگری بۆ دێنی
مەبەستی مەتەڵەکە قەند یان سەبیل کێشانە، (لە ناوچەی پشدەر بە سەبیل دەوترێ قەند) مەتەڵەکە بە ڕووکەش سێکسییە، بەڵام بەراوردێکی وردی لەنێوان جەستەی مرۆڤ و قەند دا کردووە، دەستت بە کێری، مەبەست لە کلکی سەبیلە کە بە جەستەی پیاوی چوواندووە، دەمت بە قنگی، مەبەست لە کلکی سەبیلە کە بە لێو دووکەڵی لێوە هەڵدەمژرێت، خۆش خۆش هەڵدەستی، ئاگری بۆ دێنی واتە: تووتنەکەی ناوی گڕدەدرێ و دەکێشرێت. وەڵام (قەند یان سەبیل) . [1]