ناونیشانی پەڕتووک: سەرەتایەک بۆ جێندەرناسی
ناوی نووسەر: #پەیڕەو ئەنوەر#
ساڵی چاپ: 2021
ژمارەی چاپ: یەکەم
ئەم کتێبە وێڕای پێشەکی، لە سێ بەشی سەرەکی پێکدێت: بەشی یەکەم: چوارچێوەی تیۆری و مێژووی چەمکی جێندەر و وێنەی جێندەر لەناو میتۆلۆژیا/ ئەفسانەناسی و جیاوازیی نێوان جێندەر و ڕەگەز و توندوتیژی و پرسە جێندەرییەکان و ڕیشە مێژووییەکەی. بەشی دووەم: باس لە فێمێنیزم و شەپۆلەکانی دەکات. فێمێنیزم چییە و کەی بزووتنەوەی ڕزگاریی ژنان سەری هەڵداوە و خواست و داواکاری و پڕۆژەکانیان چی بووە لە قۆناغە جیاوازەکانی مێژوودا.
کتێبەکە تیشک دەخاتەسەر پرسە جێندەرییەکان و ئەو ململانێیە مێژوویی و قووڵەی کە لە نێوان هەردوو ڕەگەزدا هەبووە و هەموو ئەو جیاکارییەی کە بەرانبەر ئافرەت کراوە و ئەنجام دراوە و خۆرێکخستنەوەی ئافرەتان و خەبات و بەرخودانیان بۆ گەیشتن بە مافە بنەڕەتییەکانیان و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لەسەر بنەمای جێندەری.[1]