ناونیشانی پەڕتووک: ڕاگەیاندن لە کاتی قەیرانەکاندا
ناوی نووسەر: #ئاراز ڕمەزان# - #هەردەوان مەحموود کاکەشێخ#
ساڵی چاپ: 2021
ژمارەی چاپ: یەکەم
کتێبەکە لە بنەڕەتدا توێژینەوەکی زانستییە، ئامانج لە نووسینی خستنەڕووی ڕۆڵ و ئەرکی میدیایە لە کاتی قەیرانەکان و بەتایبەتیش قەیرانی دارایی کە نموونەی باسکراوی ناو کتێبەکەیە و تێیدا ئەوە خراوەتە ڕوو کە ڕاگەیاندنکار چۆن مامەڵە لەگەڵ زانیارییەکان بکات، هەروەها چۆن ئەرکی خۆی لە دروستکردنی ئاگایی و هۆشیاری لای جەماوەر ڕاپەڕێنێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی دارایی و ئیدارەدانی دۆخەکە
بەشی یەکەمی، چوارچێوەی گشتیی توێژینەوەکە لەخۆ دەگرێت کە لە حەوت تەوەر پێکهاتووە، بەشی دووەمی تایبەتە بە باسکردن لە ڕاگەیاندن و قەیران، بەشی سێیەم و کۆتایی کتێبەکەش تایبەتە بە لایەنی مەیدانی و ڕێکارە پراکتیکییەکانی توێژینەوەکە، هەروەها لە کۆتایی کتێبەکەشدا چەند ئەنجام و ڕاسپاردەیەک خراونە تەڕوو.[1]