ناونیشانی پەڕتووک: نامەکانی ئاو
ناوی نووسەر: #ئاری ئاغۆک#
ساڵی چاپ: 2021
ژمارەی چاپ: یەکەم
ناوەرۆکی ئەم نامیلکە شیعرییە بریتیە لە پەنجا نامەی کورتی هەمەچەشن کە بۆ جوانی و پاکی و سادەیی و ئاو نووسراوە، لە هەر نامەیەکدا پەیامێکی مرۆیی و فەلسەفی لەڕێگەی (ئاو)ەوە دەگەیەندرێتە خوێنەر.
لە یەکێک لە نامەکاندا ئاری ئاغۆک دەڵێت:
کاتێ ئاو پێدەکەنێ،
ژیان سەما دەکات
بوونەوەر هەست بەر ۆمانسیەت دەکات!
کاتێ ئاو پێدەکەنێ،
گوڵەکان نوێ دەبنەوە
دڕکەکانیش هەست بە شەرمەزاری دەکەن!
کاتێ ئاو پێدەکەنێ،
بیابان دەبێتە پێشانگایەکی هونەری،
تابڵۆی تەڕ و سازگاری لێ نمایش دەکرێ.
کاتێ ئاو پێدەکەنێ،
مردن دەگریی و
ژیان پێ دەگرێ.[1]