ناونیشانی پەرتووک: ئەوانەی نەگەیشتنە چیا
ناوی نووسەر: #بەهرە حەمەڕەش#
دەزگای پەخش: پڕۆژەی بە بەڵگەکردنی کۆمەڵکوژیی ئێزدیان بە زنجیرە (17)
ساڵی چاپ: 2021
ژمارەی چاپ: یەکەم
ئەم پەرتووکە چواردە چیرۆکی ژیانی ئەو کەسانەی تێدایە کە لەژێر دەستی داعش ژیاون و دواتر ڕزگار بوون و ئەو کەسانەی کە لە ڕێگای چوون بەرەوە چیا ڕزگار بوون. پێشتر کار لەسەر بەجینۆسایدکردن و کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان کراوە، بەڵام وەک پێویست بەڵگەکان بە دیکیۆمێنت نەکراون، بۆیە بۆ بەرهەمهێنان و چاپکردنی ئەم پەرتووکە من بۆ ماوەی هەفتەیەک لەنێو ئێزدییەکان مامەوە.[1]