دەقی پەیامەکەی ڕێواز فایەق:
بەڕێز سەرۆک #مەسعود بارزانی#..
بەڕێزان لە مەکتەبی سیاسی..
بەبۆنەی (76) حەفتا و شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی، سەرجەم ئەندامان و لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەین.
هیوادارین ئەم یادە ببێتە مایەی گەشەی زیاتر لە کاری حزبی و سیاسیتان و هەنگاونان بەرەو لێکگرێدانەوەی ڕایەڵە نیشتمانییەکان بە ئاراستەی یەکگوتاری و یەکخستنی نێوماڵی کورد لەم قۆناغە گرنگ و هەستیارەدا و زاڵبوونی دیدگای نیشتمانی و نەتەوەیی بەسەر تێکڕای ڕوانگەکانی دیکەدا لەپێناو بەدیهێنانی ئامانجە لەمێژینەکانی گەلەکەمان و ژیان و گوزەرانێکی باشتر بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و بەهرەمەندبوون لە گشت ماف و ئازادییەکان، بەرقەراربوونی سەقامگیریی سیاسی و کۆمەڵایەتی.
دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەین، هەمیشە سەرکەوتوو و سەرفرازبن.
د. ڕێواز فائق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
2022/8/16[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!