ئەگەر فیل هەیە، کەرکەدەنیش هەیە.
فیل: گیاندارێکی بەهێزی گەورەیە، لە کۆمەڵگەدا کەسانێک هەن خۆیان بە دەسەڵاتدار دەزانن و ستەم کە خەڵکی ڕەشۆکی دەکەن، لە پەندەکەدا بە فیل بەراورد کراون، ئاڕاستەی قسە ڕووی لەوانە، پێیا دەوترێ: گەر خۆتان بە بەهێز بزانن، کەسانێکی لە ئێوە بەهێزتریش هەیە کە دەسەڵاتی بەسەر ئێوەدا دەشکێ کە بە کەرکەدەن لە پەندەکەدا ناویان هاتووە، بۆیە ئەو کەسانە دەست لە بانی دەست دەمێننەوە.[1]