وەزن سووکی قیمەت گران.
بەپێی نەریت و لێکدانەوەی مرۆڤ لە کۆمەڵگەدا، هەر شتێک کەم و سووک بێت، بێبەهایە و گرنگی نییە، وەزن سووک لە مەتەڵەکەدا مەبەستی لە (زێڕ) ە کە ماددەیەکی کانزایی گرانبەهایە، بە پێچەوانەی هەموو کاڵا و شتەکانەوە، کێشی کەمە و بەهار زۆرە، بە هەموو شتێک سەودا و کڕین و فرۆشتنی پێدەکرێ. لەگەڵ ئەوەدا بۆ ڕازاندنەوەش بەکاردێ. وەڵام (زێڕ، ئاڵتوون) .[1]