ناو: فەرەیدون
نازناو: فەرەیدون قەرەداغی
ناوی باوک: ئەحمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1984
شوێنی لەدایکبوون: #قەرەداغ#
$ژیاننامە$
ناوی سیانیم (فەریدون ئەحمەد محەمەد)ە، ناسروام بە فەریدون قەرەداغی، لەساڵی 1984 لەناوچەی قەرەداغ لەدایکبووم، لەتەمەنی دوو ساڵیمەوە لە شارۆچکەی #خورماتوو# ئەژیم.
خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیم لەهەمان شار تەواو کردوە، لەتەمەنی هەرزەکاریمەوە خولیای خوێندنەوە بوومە، لەدوای ڕاپەڕینە پیرۆزەکەی ساڵی 1991 تاکو ساڵی 2013 چوار جار بەتۆمەتی سیاسی جۆراوجۆر لەلایەن دامودەزگای داپڵۆسێنەری بەسەرچوی بەعسەوە دەستگیر کراوم و ئەشکەنجە دراوم.
لەساڵی 2010 یەکەم وتارم بڵاوکرایەوە لەسەر دۆخی خراپی کورد لەناوچە کێشە لەسەرەکان، دواتریش ململانێی حزبە کوردیەکان و ناکۆکی کورد و عەرەبی ناوچەکە و هاوکات سەرهەڵدانی گروپی تێرۆریستی داعش لەساڵی 2014 و پاشانیش سەرهەڵدانی حەشدی شەعبی کردەوە شۆفێنیەکانیان لەناوچەکە، هەموو ئەمانە وایلێکردم وەک ڕۆژنامەنووسێکی سەربەخۆ کاربکەم، لەهەرلایەنێکی سیاسی، و گروپ و دین و مەزهەب و نەتەوەیەکەوە کەموکورتی و ناعەدالەتیم بەرچاو کەوتبا، کردوومە بەڕاپۆرتێک و بڵاوم کردوەتەوە.
بەهەردوو زمانەکانی کوردی و عەرەبی لە چەندین ڕۆژنامە و گۆڤار و سایتە ئەلیکترۆنێکاندا نوسینەکانم بڵاوبونەتەوە.
جگە لە بواری ڕۆژنامەوانی ئەندامی لێژنەی کاروباری زیندانیانی سیاسیم لەشاری خورماتوو و دەوروپشتی. [1]