ناونیشان: حەشدی شەعبی وەک مۆتەکەیەک بەسەرشانی کوردەوە
نووسەر: #فەرەیدون قەرەداغی#
ئەو تاوانانەی حەشدی شەعبی بەرانبەر بە کوردانی ناوچە دابڕاوەکان ئەیکات مەگەر حزبی بەعسی
گۆڕبەگۆڕ ئەنجامی دابێت، هاوکات کردەوەکانی حەشد ئەیسەڵمێنێ کە ئەم ڕێکخراوە دامەزراوە
بۆدژایەتیکردنی میلەتی کورد لەعیراق بەتایبەت ناوچەکانی کەرکووک ودوزخورمات وناوچەکانیتری کێشە
لەسەر ەکان، بەپێی سەرژمێرە بەرایەکان لە ساڵی 2017 ەوە تاکو ئێستا زیاد لە 4500 ئینسانی کورد
بەهۆکاری جیاجیا بەدەستی گروپی تاوانباری حەشدی شەعبی کوژراون و22000 کوردیش ماڵوحاڵی
خۆیان بەجێهێشتوە، هاوکات 2650 ماڵ وموڵکی هاوڵاتیانی بێتاوانی کورد تەقێنراوەتەوە.
ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە نەحکومەتی مەرکەزی ونەحکومەتی کوردیش دەسەڵاتی کۆنترۆڵکردنی ئەم
گروپەیان نیە، تەنانەت بەپێی یاساش دەسەڵاتی ئەوەیان نیە تاوانباران ڕوبەڕوی دادگابکەنەوە، بۆیە
کوردانی دانیشتوانی جێناکۆکە لەسەرەکان هیچ چارێکیان نیە جگە لەسەردگەردانی وبەجێهێشتنی
دەڤەرەکانیان.
ئەوەی لەناوەڕاستی مانگی 7/2022 لەشاری کەرکووک لەگەڕەکی ڕەحیم ئاوا لەماڵی هاوڵاتی)علی امین
فەرەج(ڕویدا، بەهیچ شێوەیەک جێگەی قبوڵکردن نیە کەبەڕۆژی نیوەڕۆ بەبەرچاوی هاوڵاتیانەوە چەند
مەفرەزەیەکی چاکداری حەشدی شەعبی هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵی ناوبراو هەردوو کوڕەکەیان بەناوی
جمیل وجلیل قۆڵبەست کردوە ڕفاندویانە، تاکو نەسینی ئەم هەواڵە بێسەوشوێنن وکەس نازانێ چ یان
بەسەرهێناون، ئەم گروپە دژ بەمرۆفانە بەوەشەوە نەوەستاون بەڵکو لەهەمان کاتدا بەبەرچاوی خاوەن
ماڵەوە هەمان کات خانوەکەشیان ڕوخاندوە، بەپێی وتەی خاوەن ماڵ وهاوکات باوکی دوو کوڕە
ڕفێنراوەکە گوایە حەشدی شەعبی دوو جار جمیل وجلیل ی ئاگادارکردوەتەوە کەئەبێ پەیوە ندی
بەحەشدەوە بکەن ئەگەرنا خراپیان بەسەردێنن، کوڕەکانی علیش ڕەدیانکردوەتەوە کەپەیوەندیان
پێوەبکەن.
ئەم دیاردە قێزەوەنانەی حەشدی شەعبی کەیسی) احمد محمود امین(مان بیردەخاتەوە کەلەساڵی 2017
کوڕەکەیان بەناوی ڕێبوار کوشت وخانوەکەیان تەقاندەوە وپاش دوو ڕۆژ اح مد واتە باوکی ڕێبواریشیان
کوشت، بەوەشەوە نەوەستان ویستیان کوڕەکەیتریش بەناوی شاهۆ بگرن، بەڵام شاهۆ شانسی
هەڵاتنی بۆڕەخسا وخۆی گەیاندە دەرەوەی وڵات.
ماوەتەوە بڵێم نەمیدیای کوردی ونەعەرەبیش بەهەند ئەم جۆرە تاوانانە وەرناگرن، پرسیاری سەرەکی
ئەوەیە ئەبێ کێ بەرپرسیاربێت لەم تاوانانە کەدەرحەق بەکوردی بێتاوانی ناوچەدابڕاوەکان ئەکرێت؟،
ئەگر حکومەت ێک هەیە بەناوی حکومەتی عیراق یان حکومەتی هەریمی کوردستان بۆڕێگری لەم جۆرە
تاوانانە ناگرن؟.
لەم سۆنگەیەوە داوا لەهەموو میدیاکارانی عیراقی بەکورد وعەرەب وهاوکات هەموو ڕۆژنامە وگۆڤارە
ئازادی خوازەکان ودەزگاکانی مافی مرۆڤ ئەکەم، کەبەیەک دەنگ ئەم دیاردە نامرۆڤانە ئیدانە بکەن
وبەیاننامەیەکی ناڕەزایی هاوبەش دەربکەن وبیگەیەننە سەرۆکایەتی هەردوو دەسەڵاتی عیراقی
وکوردی.
پاراستنی سەروسامانی هاوڵاتیانی کوردی جێناکۆکەکان ئەرکی سەر شانی هەمووانە. [1]