ئەگەر نەمدیایە باوکی، ئەمردم لەعەزرەت دایکی.
لە کۆمەڵگەدا کەسایەتی هەمەجۆر هەیە کە پەیوەندی بەجۆری ئەو پەروەردەیەوە هەیە کە دادراوە، پەندەکە بە کەسێکی ناکەس یان ناوەجاخ دەوترێ کە لە دۆخێکدا پێگەیەکی بەدەست هێنابێت و لەخۆی گۆڕابێت، هەروەها بیری چووبێتەوە کە کوڕی کێیە و چۆن ژیاوە.[1]