هەتا سەرەونخونی نەکەیتەوە، پڕ نابێت.
سەرەونخون: واتە: سەرەوخوار، سەرەوبن، مەبەست لە کڵاوی کوردییە (کڵاو: لەناو کەلەپووری کوردیدا جۆری زۆرە، ژنان و پیاوانی کورد لەسەری دەنێن، پیاوان لەگەڵ مشکی و شەدە، ژنانیش لەگەڵ سەروفێست) هەتا سەرەونخونی نەکەیتەوە، پڕ نابێت واتە: کڵاو بە شتێکی بۆش و بەتاڵ ئەژماردەکرێ، بەڵام کاتێک ئەچێتە سەرسەر پڕ دەبێ. وەڵام (کڵاو). [1]