دوای 11ساڵ، بێ ئەوەی دادگا بڕیار لەسەر کەیسی کوشتنی #گەرمیان ئەحمەد# بدات کە لە خۆپیشاندانەکانی شوباتی ساڵی 2011 لە بەردەم لقی نۆزدەی پارتی لە#چەمچەماڵ# گیانی لەدەست دا لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵەوە کەیسەکە گواستراوەتەوە بۆ #هەولێر#.
ڕۆژی 24ی ئەم مانگە پاش پتر لە 11ساڵ دووبارە دادگای تاوانەکانی هەولێر وتەی لە ڕێزان سەربازی دایکی گەرمیان ئەحمەد وەرگرتووە.
پێشتر بەرپرسانی ڕێکخراوی حەڤدەی شوبات ئاشکرایان کرد لە ماوەی 11 ساڵی ڕابردوو حەوت جار فەرمانی دەستگیر کردن بۆ #محەمەد کەمال# بەرپرسی ئەو کاتی لقی نۆزدەی پارتی لە چەمچەماڵ دەرچووە و ناوبراو ئامادە نەبووە خۆی ڕادەست بکات.
بەپێی زانیاریەکانی بوار، بەرپرسانی پارتی زۆر هەوڵیانداوە بەڕێگەی کۆمەڵایەتی کۆتایی بە کەیسی کوشتنی گەرمیان ئەحمەد بهێنن.
جگە لە بەرپرسی پێشوی لق بەشێک لە پاسەوانەکانی لقی نۆزدە و بەرپرسی پاسەوانەکان تۆمەتبارن لە کەیسی کوشتنی گەرمیان ئەحمەد.
کەسوکاری گەرمیان ئەحمەد، گومانیان لە گواستنەوەی کەیسەکە هەیە و ترسیان هەیە دادگا بێ سزادانی تاوانباران کەیسەکە دابخات.
گەرمیان ئەحمەدی تەمەن 13 ساڵ ئێوارەی 25ی شوباتی 2011 لە شاری چەمچەماڵ لە بەردەم لقی نۆزدەی پارتی کوژرا. [1]