ئەگەر وتی: ماست سپییە، باوەڕی پێمەکە.
پێشوان لەم بارەیەوە دەڵێن: شوانێک ڕانەمەڕەکەی بۆ قەراغی گوند برد و دەیلەوەڕاند، ڕۆژێک بە گاڵتەوە هاوارێکرد و وتی: خەڵکینە وەفریام بێن، گورگ مەڕەکانمی خوارد، خەڵکی ئاوایی بەدەمییەوە چوون کە بینیان درۆ دەکات، بێدەنگ گەڕانەوە، ڕۆژی دواتر بەڕاستی گورگ کەوتەناو مەڕەکانی، شوانە هەرچەند هاوارێکرد کەڵکی نەبوو. پەندەکە بۆ کەسی درۆزن بەکاردێت کە هەموو متمانەیەکی لە دەست دابێت. [1]