ئەڵێی: تەڵای دەستە و شار و گەنجی باوەی دۆزیوەتەوە.
شێج محەمەدی خاڵ لەبارە ئەم پەندەوە دەڵێ: تەڵای دەستە و شار: پارچەیەک زێڕی نەرمە، پاشای چین بەدیاری بۆ (خوسرەوی پەروێز) ی ناردووە، لە لەپی دەستا چەندە بیگوشیت کە بەرددا وەک خۆی تۆپەڵ دەبێتەوە. گەنجی باوە: گەنجینەیەکی بەناوبانگە و ون بووە و هەزاران ساڵە بەشوێنیدا دەگەڕێن. بە یەکێک ئەوترێ کە شتێکی بەنرخ بدۆزێتەوە.[1]