حاجی ئاوا گوندێکە، کەوتووەتە شارەدێی بەمۆ، شارۆچکەی هەڵەبجە، پارێزگای هەڵەبجە.
ناوی گوند حاجی ئاوا لە ساڵی 1992دا ئەم گوندە بنیانت نراوە بەهۆیی زۆر خێزانەکانی گوندی کانی وەیسکێ کۆمەڵێک لەخزم وکەسوکار بەباشیان زانی گوندێک دروست بکەن لەجێگایەکی گونجاو، ئەم جێگایەیان هەڵبژارد کە پێش تر ناوی ملەخرمانان بوو.
ملەخەرمانان واتە کۆیی خرمانەکان کە زەوی حاجی سلیمان قازی بوو و ئاوی کانی زەوچانیان بۆ هێنا کە کانییەکە هی باخی حاجی مەجید قازی بوو ناوی گوندەکەشیان نا (گوندی حاجی ئاوا)
حاجی ئاوا لە باکوور هاوسنوورە لەگەڵ گوندی چواردارانی سەروو و لە باشوور لەگەڵ گوندی قەیتول لە شارستانی سەلاسی باوەجانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە ڕۆژهەڵات لەگەڵ گوندی کانی پاشا لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی خەرکەنی.[1]