ئەڵێی: پشیلەی کەللەخانەیە.
کەللەخانە: مەبەست لە دووکانی سەرووپێ خانەیە کە کەللە و گیپە دەفرۆشێ، کابرای سەروپێ خانە دەگەڕێ کام کەللە و ورگەی گەورەیە دەیکڕێ و لێی دەنێ، بۆ ئەوەی مشتەری بۆ خۆی ڕاکیشێت، بەڵام پەندەکە مەبەستی لە کەسی کەللە زلی کەللە قەوییە، وەکوو تەوس پێیان دەوترێ پشیلەی کەللەخانە. [1]