ئەڵێی: خوری خواردووە و پەتک ئەڕێسێ.
ژنانی کورد خوری دەڕێسن و دەیکەن بە (پەتک) گوریس، زۆر جار وا ڕێکدەکەوێ ماڵات لەگەڵ خواردندا بڕێک خوری قووت دەدات، خوری لە گەدەدا بەهیچ جۆرێک هەرس نابێت، یان یاژەڵەکە لەناودەبات، یان لەگەڵ پیساییدا فڕێی دەدات و زۆری ناڕەحەت دەکات. پەندەکە بە کەسێک دەوترێ کە لەسەر پیشاو زۆر ناڕەحەت بێت و بمێنێتەوە. [1]