ئەڵێی کەری گووشل خواردووە.
بە یەکێکی ناشرینی دەم و قەپۆز چڵکن ئەوترێت کە زۆر بە خاوی قسەدەکات، کەم کەس تاقەتی هەیە گوێی بۆ بگرێت. کەر هەمیشە گیا دەخوات، گەر شتێکی شلی بدرێتێ، نازانی بیخوات و هەموو بە دەموو پلیدا دێتەخوار، زۆر ناشرین دەیخوات، ئەمە چووێنراوە بە کەسێک کە ناشرین قسەبکات. [1]