ئەڵێی کتکە نەوتینەیە.
نەوتینە: نەوتاوی (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) کتک واتە: ختک، پشیلە، گوربە، پشیلە بە تەربوون زۆر ناڕەحەت دەبێت، جا وەرە نەوتی بەربکەوێت، جەستەی دەسووتێ، پەندەکە بە کەسی ڕەشوڕووتی چڵکن و پیس ئەوترێت کە کەمێک پێستی لەشی سووتابێت و دیمەنێکی قێزەوەنی هەبێت.[1]